عەلى باباجان: هه‌ڵئاوسان لە ئابووریى تورکیا‌ باجى هه‌ڵه‌كانى ئەردۆغانە تورکیە

نوچەنێت:

رۆژی (15)ى ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رايگه‌ياند، "به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ڵئاوسان‌ به‌درێژايى مانگى ته‌مووز، لەم مانگەدا‌ به‌جيدێلين، بۆ بونيادنانى توركيايه‌كى به‌هێز درێژه‌ به‌ هەوڵەکانمان ده‌ده‌ین." لە بەرامبەردا سه‌رۆكى پارتى دیموكراسی و پێشككەوتن دەڵێت، ئەم قەیرانە باجى هەڵەکانى ئەردۆغانە.

ئه‌مرۆ شەممه‌ (16/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (بيرگون)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە ساڵیادی كوده‌تاكه‌ى توركيا له‌ (15)ى ته‌ممووز ڕایگەیاند، "هه‌ڵئاوسانى ئابوورى به‌ ته‌نيا كێشه‌ى ئێمه‌ نيیه، بەڵكو‌ هه‌موو جيهانه‌ به‌هۆى ئه‌م شه‌ڕه‌ى كه‌ ئێستا هه‌يه‌ و په‌تايه‌كه‌ به‌رۆكى جيهانى گرتووه،‌ ئەوەش‌ بۆ‌ته‌ هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵا له‌ هه‌موو جيهان، به‌ تايبه‌ت وزه‌، كه ‌بۆته‌ هۆى زیاترى به‌رزبوونه‌وه‌ى هه‌ڵئاوسان، به‌ جێهێشتنى ئه‌م كێشه‌يه وەک‌ كاره‌ساتى (15)ى ته‌ممووزى (2019) ده‌يبينين، به‌رده‌وام ده‌بين له‌ رێگا‌كه‌مان بۆ بونيادنانى توركيايیه‌كى به‌هێز." 

لە وەڵامی ئەم قسانە على باباجان دەڵێت، "به‌رێز ئه‌ردوغان تۆ زۆر‌ هه‌ڵه‌ى، هه‌ڵئاوسان لە ئەنجامى هه‌ڵه‌كانى ئێوه‌يه‌، بەڵام میللەتەكەمان‌ باجه‌كه‌ى ده‌دات."

عەلی باباجان پێشتر وەزیری دارایی  بوو لە حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، دواتر لە ئەردۆغان جیابۆوە، ئێستا سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین