ئۆكرانیا و رووسیا لە توركیا كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت:

حكومەتی توركیا میوانداری دووشاندی سەربازی و دیپلۆماسی ئۆكراینا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رەوانەكردنی ئەو بارە گەنمانەی لە دەریای رەش وەستاون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە بەرپرسانی توركیا رایانگەیاندووە، "ئەمرۆ حكومەتی توركیا میوانداری دوو شاندنی سەربازی و دیپلۆماسی و رووسیا و ئۆكراینا شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەڕێكردنی ئەو (20) كەشتیەی گەنمیان هەڵگرتووە لە دەریای ڕەش وەستاون."

دوێنێش خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، "شاندی سەربازی توركیا و رووسیا و ئۆكراینا و شاندێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گفتگۆکردن لەسەر بەڕێكردنی بارهەڵگرە گەنمەكانی بەندەرەكانی ئۆكراینا بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەكەن بۆ ئەوەی بە پارێزراوی بگەنە بازاڕەكانی جیهان."

لەلایەكی ترەوە، بیۆتر ئیلیشیڤ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند، "گەڕێكی نوێی راوێژكردن دەستپێدەكاتەوە، مەرجی ئێمە ئەوەیە ئەو كەشتیانە پشكنیان بۆ بكرێت بۆ ئەوەی رێگری بكرێت لە هەڵگرتنی چەك و كیێڤیش بەڵێن بدات، مامەڵەی جاڕسكەر نەكات."

سەبارەت بەو كۆبوونەوە ئۆلیگ نیكۆڵنكۆ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆكرانیا رایگەیاند، "ئێمە پاڵپشتی چارەسەركردنی لادانی گەمارۆ لەسەر گەنمی وڵاتەكەمان لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین سوپاسی هەوڵەكانی ئەنتۆنیۆ گوترێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە."

هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە كاسرین كۆڵۆنا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، "فەڕەنسا هیواخوازە ئەو كۆبوونەوە چوارقۆڵیەی لە توركیا بەڕێوە دەچێت ئەنجامێكی ئەرێنی هەبێت."

كاسرین هۆشداریشی دایە رووسیا كە مەرجەكانی بەربەست لەبەردەم رەوانەكردنی گەنمی ئۆكراینا دروست نەكات.

ئۆكراینا سەرچاوەیەكی سەرەكی دانەوێلەی جیهانە، ساڵانە (18) ملیۆن تۆن گەنم رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكات، لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە بەربەست لە بەردەم رەوانەكردنی گەنمی ئۆكراینا دروستبووە، ئەوەش جیهانی رووبەڕووی قەیرانی خۆراك كردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین