وەزیری بەرگریی توركیا: ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باكووری سوریا دواناخەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەكشەممە (10/ی تەمووزی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە خەڵووسی ئاكار رایگەیاند، "داوامان لێكراوە ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام نەدەین، یاخود دوایبخەین، بەڵام لە پەراوێزی كۆبوونەوە دووقۆڵییەكانی لووتكەی هاوپەیمانی ناتۆ ئەو بابەتە باسنەكراوە، وەك پێشتریش گوتوومە هەموو كارێك دەكەین بۆ دابینكردنی ئاسایشی وڵاتەكەمان، ئێمە هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە كردووە، توانای ئەنجامدانیشمان هەیە."
پێشتریش ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتیی توركیا رایگەیاند بوو، "ئەنقەرە ئامادەسازی تەواوی كردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە باكووری سووریا، لە هەر چركە ساتێكیش بێت دەست پێدەکات."
لە چەند رۆژی رابردوو دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا چەند گرتە ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە، توركیا هێزی تازە ڕەوانەی ناوچە كوردییەكانی باكووری رۆژئاوای كوردستان دەكات.
لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پیلانی هێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستانی راگەیاند، تا ئێستا بەرپرسانی باڵای توركیا چەند جارێك جەختیان لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە كردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment