ئەردۆغان: سوید بەڵێنی داوە (73) داواكراومان رادەست بكات تورکیە

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەدوای كۆبوونەوەی سەركردەكانی ئەندامی ناتۆ لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی تیشكی خستەسە چەند پرسێك و لەوانە رایگەیاند، "حكومەتی سوید بەڵێنی داوە (73) داواكراومان رادەست بكاتەوە."

ڕۆژى پێنجشەممە (30/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگریەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "حكومەتی سوید بەڵێنی بە توركیا داوە (73) داواكراو ڕادەست بكات."

سەبارەت بە جێبەجێكردنی بەندەكانی ئەو یاداشتەى لەگەڵ فینلەندا و سوید واژۆیانکرد، ئەردۆغان گوتی، "توركیا بە وردی چاودێری جێبەجێكردنی ئەو بەندانە دەكات كە لەو یاداشتە سێ قۆڵییە تۆمار كراوە، كە دەبێت هەنگاوەكان بەگوێرەی ئەم یاداشتە بێت، چونكە بەگوێرەی ئەو یاداشتە پێویستە سوید و فینلەندا پابەند بن بە بەرپرسیارێتی خۆیان، ئەو یاداشتەش تێناپەڕێت تا رەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەكەمانی لەسەر وەرنەگیرێت."

دەربارەى كڕینی فڕۆكەی (ئێف 16) ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، "هەوڵە راستگۆكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا پاڵپشتییەكی گەورەیە، بە زووترین كات شاندێك بۆ ئەمەریكا رەوانەی ئەمەریكا دەكەین، بەرێز بایدن متمانەی بە خۆی هەیە هیواخوازم بگەینە ئەنجامێك شایستەی دۆستایەتیمان بێت."

دەربارەی كۆبوونەوەی ئەمساڵی ناتۆش، سەرۆكی توركیا گوتی، "یەكێك بوو لە گرنگترین لووتكەكان لە مێژووی ئەو هاوپەیمانییە، كە جەخت لەسە یەكڕێزی و هاوئاهەنگی هاوپەیمانی كرایەوە بەڕووی هەڕەشەکاندا."

لەسەر پەیوەندی یۆنان و توركیاش ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە هیواخواز نین پەیوەندییەكان ئاڵۆزتر بن، ئەگەر یۆنان ئەو هەوڵنەدات، بەڵام یۆنان پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆی بكات، كە (147) جار ئاسمانی توركیای پێشێلكردووە."

لە رۆژانی (28 تا 30) ئەم مانگە لووتكەی ناتۆ لە مەدرید بەڕێوە چوو، دوای لادانی ڤیتۆی توركیا بڕیاردرا سوید و فینلەندا ببن بە ئەندامی ناتۆ، توركیا لەگەڵ سوید و فینلەندا یاداشتێكی لێتێگەیشتنیان واژۆ كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین