ئەمەريكا تۆمەتبارێك ڕادەستى توركيا دەكاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەيران 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە وەزارەتى ناوخۆى توركيا لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، "بەپشت بەستن بە دانپێدانانى يوسف نازك، بۆ هێرشەكەى ويلايەتى هەتاى رێنمايى لە محەمەد غەزەر وەرگرتووە و دواتر لە لايەن پۆليسى ئينتەرپۆل لە ئەمەريكا دەستگيرکراوە، هەر لەوێ زيندانى كراوە، ئێستا ئەمەريكا رادەستى وڵاتەكەمانى كردۆتەوە."
لەبەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "غەزەر لە ئەمەريكا بەتۆمەتى بازرگانى مادە هۆشبەرەكان زيندانى كرابوو."
سەبارەت بە چۆنيەتى هێنانەوەى لە ئەمەریکاوە، وەزارەتى ناوخۆ روونیكردۆتەوە، "ئەو پڕۆسەيە بە هاوئاهەنگى نێوان ئەمەريكا و توركيا پۆليسى ئينتەرپۆل بوەو، لەلايەن يەكەى بەرەنگابوونەوەى تيرۆر لە ئاسايشى فڕۆكەخانەى ئەنقەرە وەگيراوەتەوە."
محەمەد غەزەر لە دايكبووى (1967)ـى ئەنتاكيەى توركيايە، لەلايەن كۆمەڵگەى نێودەوڵەتييەوە تۆمەتبار بوو بە بازرگانيكردن بە مادەى هۆشبەر، توركياش تۆمەتبارى كردوو بە دوو تەقينەوە كە لە مانگى ئادارى ساڵى (2013) لە باڵەخانەى شارەوانى رەيحانيە و بنكەى پۆستەى ئەو شارۆچكەيە ئەنجامدراوە، كە بووە هۆكارى كوژرانى (53) كەس و برينداربوونى دەيان كەسى تر، هەروەها زيانى بە (912) باڵەخانە و (891) دووكان (148) ئۆتومبێل گەیاندبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment