تا ئێستا بایدن بڕیاری نەداوە لە مەدرید لەگەڵ ئەردۆغان كۆبێتەوە
نوچەنێت:
رۆژی دووشەممە (27/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە جیك سۆلیڤان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "هیچ خشتەیەكی دیاریكراو بۆ كۆبوونەوە لەنێوان ئەردۆغان و جۆ بایدن نییە، ئەگەر هەیە لە (24) كاتژمێری داهاتوو گۆڕانكاری بەسەر دابێت، هەردوو سەرۆك لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا پێكەوە كۆببنەوە."
سەبارەت بە گرنگترین پرسەكانی لووتكەی وڵاتانی ناتۆش راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا گوتی، "گرنگترین خشتەی كارەكانی لووتكەی ناتۆ كە بەیانی لە مەدرید دەست پێ دەكات، بریتیە لە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر مەترسیەكانی توركیا لە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەكرێت."
تا ئێستا بەهۆی چەند دۆسیەكەوە پەیوەندییەكانی سەرۆكی توركیا و ئەمەریكا ئاڵۆزە، چەند كۆبوونەوەیەكیان كردووە، بەڵام كۆبوونەوەكان لە پەراوێزی كۆبوونەوە گشتییەكان بووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment