ئيسرائيل: گرووپێكى تيرۆریستیمان له‌ توركيا ده‌ستگيركرد تورکیە

نوچەنێت:

نه‌فتالى بيتێت، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل رايگه‌ياند، "گرووپێكى تيرۆرستى نيازيان وابووە هێرش بكه‌نه‌ سه‌رگه‌شتيارانى ئيسرائل لە تورکیا، بەڵام به‌هاوكارى توركيا دەزگاى هەواڵگرى توركيا (ميت) دەستگيركران."

رۆژى ( 20/ حوزه‌يران/ 2022) ماڵپه‌رى (bbc)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌،نه‌فتالى بنێت سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل به‌ رۆژنامه‌ى هارتزى راگه‌ياندووە، "له‌ ئۆپراسيۆنێكى تايبه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا كارێكى هاوبه‌شدا گرووپێكى تيرۆرستيمان دەستگيركرد."

لە بەشێكى ترى قسەكانى بنێت روونيكردەوە، "ماوەيەكە هەردوومان پێكەوە كاردەين بۆ رێگرى لە گرووپە تيرۆرستييەكان و پووچەڵەكردنەوەى هەوڵەكانيان، ئەنجامى ئەو كاركردنەش چەند كەسێك لەو گرووپانە دەستگيران."

سەبارەت بە ناسنامەى دەستگيركراوەكان سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل، ئاماژەى بەناوى هيچ وڵاتێك نەكرد، سوپاسى رەجەب تەيب ئەردۆغانيشى كرد، كە هاوكارى كردوون.

رۆژى (13)ى ئەم مانگە لائير لايبيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل ئەو هاووڵاتيانە وڵاتەكەى كە بۆ گەشت سەردانيان توركيايان كردبوو ئاگادار كردەوە، بە پەلە ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

لە ماوەى رابردوو راگەياندنەكانى ئيسرائيل بڵاويان كردووە، لە توركيا گرووپێكى سەر بە ئێران دەستيگركراون، كە هەوڵى بە ئامانجگرتنى هاووڵاتيانى ئيسرائيليان لەو وڵاتە داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین