باليۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا: یۆنان مافەكانی توركیا پێشێل دەكات تورکیە

نوچەنێت:

جمیس جیفری، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە توركیا پاڵپشتی توركیا رایگەیاند، "ماوەی (40) ساڵە چاودێری رووداوەكانی دەریای ئیجە دەكەم توركیا لە زۆر بابەت دەسەڵاتی خۆی پەیڕەو دەكات."

ڕۆژى (19/ حوزه‌يران/2022) ماڵپه‌رى (ستار)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، جيمس جیفرى باڵيۆزى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئه‌نقه‌ره ڕاگەیاند‌ "ماوەی (40) ساڵه‌ چاودێرى ئه‌و رو‌داوانه‌ده‌كه‌م كه‌ له‌ ده‌رياى ئيجه‌ رووده‌دەن، یۆنان بانگەشەی ئەوە دەكات شەش میل  بۆ ده‌ريا و (10)  ميل بۆ ئاسمان مافی هه‌يه، بەڵام‌ له ‌زۆر بابه‌تیش‌‌ توركيا مافی توركیایە."

باليۆزى پێشوى ئه‌مه‌ريكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژەی بەوەش كرد، "ئه‌و گرژيانه‌ى له‌ نێوان يۆنان و توركيا هەیە، من هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ ئه‌م كێشه‌يه‌ كردووه‌ كه‌ توركيا راست ده‌كات، ئەو داواكاریانەی یۆنان توركیا لە گۆڕپانەكە دوور دەخاتەوە."

سەبارەت بە بوونی هێزەكانی ئەمەریكاش لە یۆنان جیفری رایگەیاند، "ئەمە هه‌نگاوه‌كى گرنگ نییە تاوەكو‌ كه‌ مێشكى خۆتى بۆ ماندوو بكه‌ى، من له‌كۆتايى ساڵى (1980 ) لە يۆنان ئەفسەربووم، ئەمەریكا بنكه‌ى سه‌ربازى زياترى لەو وڵاتە هەبوو، ئه‌و بره ‌پاره‌ى له‌وكاته‌دا هه‌بوو زياد نەكرا، بەپێچەوانەوە بەڵكو كەمی كردبوو."

سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی نێوان توركيا و يۆنان، باڵیۆزی جیفری ئاماژەی بەوە كرد، " توركیا راست ده‌كات، چونكە ئه‌گه‌ر باسی دەریای ئيجه‌ بكەم، ماوەی (40) ساڵه‌ چاودێرى ده‌كه‌م هەر له‌ رێككه‌وتنى پاريس ساڵى (1914) تا لۆزان  و  له‌ ساڵى (1948)، پاساوەكانی توركیا لە بۆنان شەش میل بۆ ده‌رياكانيان و (10) میل بۆ ئاسمان بەهێز ترە." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین