سەرۆك وەزیرانی یۆنان داوای كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (15/حوزەیرانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كیریاكۆس متسۆتاكیس رایگەیاند، "لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبینەوە، پێویستە دیدارمان هەبێت و گفتوگۆ بكەین، لە مانگی رابردوو لەكەشێكی ئەرێنی لە ئیستەنبۆڵ پێكەوە كۆبووینەوە."
لە بەشێكی تری قسەكانی روونیكردەوە، "هەردوولا رێككەوتنی وەك پێشبینیش دەكەم دەتوانیان ئاڵۆزییەكان بەخینە لاوەو كار لەسەر ئەجێندای ئەرێنی نێوان هەردوو وڵات بكەین، وڵاتەكەمان هەنگاو دەنێت بۆ پەیوەندیەكی باش و دۆستە و لەگەڵ توركیا و گەلەكەی، چونكە ناكرێت ئێمە كێشەمان لەگەڵ توركیا و گەلی توركیا هەبێت، ئەو ئاڵۆزیانەی نێوان توركیا و یۆنان لەسەر ئەرزی واقیع بوونی نییە، بەڵكو تەنیا لە وتارەكان هەیە."
لە مانگی رابردوو، سەرۆك وەزیرانی یۆنان لە وتارێكی لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكا دوای لەو وڵاتە كرد، فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا نەفرۆشن، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە توندى وەڵامى سەرۆک وەزیرانى یۆنان دەداتەوە و گوتی،"من کەسێک ناناسم بەناوى كیریاكوس میتسۆتاكیس."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment