توركیا له‌ مانگى رابردوو هه‌شت هه‌زار ئۆپراسیۆنى له‌ناوخۆ ئه‌نجام داوه‌ تورکیە

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا رایگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوودا هێزه‌كانى توركیا هه‌شت هه‌زار و 615 ئۆپراسیۆنیان له‌ دژى رێكخراوه‌ "تیرۆریستییه‌كان" له‌‌ناوخۆ ئه‌نجامداوه‌ و ٧٨ تیرۆریستیان په‌كخستووه‌.

دوێنێ شەممه‌ ئیسماعیل چاتاكلى گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەنووسى لە ئەنقەڕە راگەیاندووه‌، هێزەكانى ئاسایشى توركیا لە مانگى رابردوو حەوت هەزار و٣٢ ئۆپۆاسیۆنیان لەدژى "رێكخراوە تیرۆرستیەكانى" توركیا له ‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان و  هه‌زار و 583  ئۆپراسیۆنیان ناوچەى جیا لە ناو شارەكان ئەنجام داوە.

لەو چالاكیانە ٧٨ تیرۆرستییان پەكخستووە، لەوانە ٥٩ یان لە پارتى كرێكارى كوردستانن، ١٨یان لە رێكخراوى داعش بوون، كەسێكیش سەربە رێكخراوه‌ چه‌په‌كان بووه‌.

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، دادگاكان بڕیارى زیندانكردنى ٤٩٠ كەسیان دەكردووه‌ لە كۆى سێ هەزار و ١٤٩ دۆسیه‌.

هەروەها ١٨٠ كۆگا و شوێنى خۆشاردنەوە وێرانكراون، دەست بەسەر ٨٨ پارچە چەك و بڕێكى زۆر پێداویستى سەربازى داگیراوه‌
.
توركیا هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ دواى كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مووزى ساڵى 2016 ده‌ستى به‌ هه‌ڵمه‌تێكى توند كردووه‌ و پارتى ده‌سه‌ڵاتدار به‌ بیانووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر نه‌یاره‌كانى دوور ده‌خاته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین