تورکیا و جەزائیر (15) ڕێککەوتنیان واژۆ کرد
نوچەنێت:
ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "توركيا و جەزائیر ڕۆڵێکى گرنگیان لە دابینکردنى سەقامگیرى و ئاسایش بۆ کیشوەرى ئەفەریقیا هەیە، بڕیارمانداوە پەیوەندییەكانمان لە بوارى پیشەسازى بەرگرى بەهێز بکەین."
لەو سەردانەی سەرۆكی جەزائیر بۆ توركیا (15) رێككەوتیان لە بوارە جیاوازەكان واژۆ كرد، سەبارەت بە گرنگی سەردانی عەبدولمەجید تەبون، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە"دوای (17) ساڵ سەردانیکردنى سەرۆکى جەزائیر بۆ تورکیا دەستپێكی نوێ بە کارەکانمان دەداتەوە، پەیوەندییەکانمانی نێوانمان بەهێزتر دەکاتەوە."
سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیشیان ئەردۆغان گوتى، "پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریییەکانى نێوانمان ڕۆژ لەدواى ڕۆژ فراوانتر دەبێت، کاتێ لە (2020) سەردانى جەزائیرم کرد بڕیارماندا قەبارەی بازرگانى هەردوولامان بگەینینە پێنج ملیار دۆلار و ئامانجەکەشمان پێکا، هەروەها ساڵى ڕابردوو بەراورد بەمساڵ ئاستى بازرگانی نێوانمان لە (35%) زیادیکردووە، كە بڕەگکی گەیشتۆتە چوار ملیار و (200) ملیۆن دۆلار."
لەبەشێكی تری قسەكانی سەرۆک کۆمارى تورکیا روونیکردەوە، "لە داهاتوو کاردەکەین بۆ ئەوەى بڕى سەرمایەى ساڵانەى نێوانمان بگاتە (10) ملیار دۆلار، جەزائیر لە بوارەکانى، دیپلۆماسى و سەربازى، بارزگانى، کولتورى و گەشتوگوزار دەرگایەکى گرنگى ئەفریقیایە، لە داهاتووش پێکەوە هەنگاوى زیاتر دەنێین"
کۆمپانیا تورکییەکان کاریگەرى زۆریان لەسەر بەهێزكردنی ژێرخانى ئابوورى جەزائیر هەیە، زیاتر لە (1400) کۆمپانیاى تورکى لەو وڵاتە وەبەرهێنان دەکەن بەتایبەت لە بوارى وزە و پیشەسازی ئاسن.
دەربارەى پەیوەندییەکان سەربازییەکانیان، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد، "پێکەوە لە بوارى ئاسمانى و دەریایی و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کارى زیاتر دەکەین، پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەکانمان دەدەین"
سەرۆکى تورکیا، لەبەشێكی تری قسەكانی گوتی، "جەزائیر خاوەنى دوو ملیۆن و (400) هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوى کشتوکاڵییە، بەڵام کێشەى کەم ئاوى هەیە، لەم بوارەدا تورکیا هاوکارى پێویستی دەکات بۆ ئەوەى سێکتەرى کشتوکاڵى ئەو وڵاتە پێشبکەوێ."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment