تورکیا و کازاخستان بە هاوبەشى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دروست دەکەن تورکیە

نوچەنێت:

کۆمپانیاى توساش تورکى ڕاگەیاند، "لەگەڵ کۆمپانیا ئەندازیاریى کازاخستان بۆ یەکەمجار لە دەرەوى تورکیا، كارگەیەكی دروستکردنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بە هاوبەشى دادەمەزرێنین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ئایار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، کۆمپانیاى توساشى تورکى ڕایگەیاند، "لەگەڵ کۆمپانیاى ئەندازیارى کازاخستانى بە هاوبەشى بنکەى دروستکردى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە جۆرى تى ئەى ئاى عەنقا، بە هاوبەشى دادەمەزرێنن."

ئەو کۆمپانیا تورکییە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕوونیدەکاتەوە، "ساڵى ڕابردوو لەگەڵ کۆمپانیاى ئەندازیارى کازاخستان لێکتێگەیشتنێکمان بۆ دامەزراندنى کارگەیەکى چاککردن و ڕاهێنان و دروستکردنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لەو وڵاتە واژۆ کرد."

کۆمپانیاى توساش جەخت دەکاتەوە، "ڕێککەوتنە بۆ کازاخستان هەنگاوێکى گرنگ و نوێیە لە بوارى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى و پێشخستنى تواناکانیان لەم بوارە و داهاتووى ئەو وڵاتە."

تیمل كۆتیل، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى توشاس لەبارەى ئەو ڕێککەوتنە دەڵێت، "خۆشحاڵم بە ڕێککەوتنى دروستکردنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى عەنقا بەهاوبەشی لەگەڵ کازاخستان، ئەمەش بۆ پیشەسازى فڕۆکەوانى تورکیا لەدەرەوە، هەنگاوێكی گرنگە بەتایبەت بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵاتەکەمان."

بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى توشاس گووتیشى، "لەدواى ئەو ڕێککەوتنە برەوى زیاتر بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتى کازاخستانى دراوسێمان دەدەین."

ئەم ڕێککەوتنەى نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە لە بوارى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە کاتێکدایە، دوێنێ (10)ـى ئایارى (2022) سەرۆک کۆمارى کازاخستان لەگەڵ شاندێکى باڵای وڵاتەكەی سەردانى تورکیاى کردوو و هەردوو وڵات (15) ڕێککەوتنى جۆرجۆریان واژۆ کرد.

فڕۆكەی عەنقا، جۆرێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیایە، بەناوی باڵندەی عەنقا ناونراوە، كە باڵندەیەكی ئەفسانەییە، ناویی هەیە بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع دا بوونی نییە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین