ئەنجێلا مێركل پێشوازى لە چارسەرییەكانى قوبرس دەكات تورکیە

نوچه‌نێت

لە په‌یوه‌ندییەكى تەلەفۆنى ئەنجێلا مێركل راوێژكارى ئەڵمانى رەجەب تەیب ئەردۆگان دۆسەى قوبرس و لیبیایان تاوتوێ كرد، لاى خۆیەوە مێركڵ پێشوازى لەو چارەسەرەیه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پرسى قوبرس پێشنیار كراوه‌.

لە په‌یوه‌ندییەكى تەلەفۆنى ئەنجێلا مێركل راوێژكارى ئەڵمانى رەجەب تەیب ئەردۆغان دۆسەى قوبرس و لیبیایان تاوتوێ كرد، لاى خۆیەوە مێركڵ پێشوازى لەو چارەسەرەیه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پرسى قوبرس پێشنیار كراوه‌.

لە دواى ٢٠١٧ تا ئێستا هیچ كۆبونەوەیەك لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەربارەى كێشەى قوبرس نەكراوە، دواى ئەو ماوە زۆرە نەوەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كۆبوونەوەى داهاتوو لە مانگى چوارى ئەمساڵ یەكەم كۆبوونەوە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى قوبرس دەكات، لەبەرامبەردا ئەنجێلا مێركل راوێژكارى ئەڵمانى پێشوازى لەو كۆبوونەوەیە دەكات.

ستیڤن سیبرت وتەبێژى حكومەتى ئەڵمانى راگەیاند"ئەنجێلا مێركل راوێژكارى ئەڵمانى لەپێوەندى ڤیدیۆیى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆكى توركیا دەربارەى كێشەكانى رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست ناوه‌ڕاست كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو، گوتوویه‌تى ناكرێت ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، پێویستە لەمیانەى گفتوگۆ لەسەر بنەماى یاساى نێودەوڵەتى چارەسەر بكرێت"

دەربارەى ململانێكانى قوبرسیش مێركل پێشوازى لەو گفتوگۆ ناڕەسمیانە دەكات، كە تا ئێستا نەتەوەیەكگرتووەكان بەنهێنى نێوەندگیرى بۆ دەكات.

لە بەشێكى ترى قسەكانى دا مێركل جەختى لەسەر گرنگى پێوەندییەكانى نێوان توركیا و یەكێتى ئەوروپا كردەوە، دەربارەى دۆخى لیبیاش هەردوولا رێكەوتن لەسەر پێشكەشكردنى هاوكارى تەواو لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ پرۆسەى پێكهێنانى حكومەتى لیبیا.

ساڵانێكى زۆرە توركیا و یۆنان لەسەر باكوور و باشوورى قوبرس كێشەیانە، هۆكارەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەكانیان بۆ سودوەرگرتن لە سەرچاوەكانى وزە لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەراست.

یۆنان و هاوپەیمانەكانى دەیانەوێت هەردوو دوورگەى قوبرس یەكخەنەوە، توركیاش لە هەوڵى ئەوە دایە بە دوو دەوڵەت چارەسەرى كێشەى دوورگەى قوبرس بكات، بەهۆى ئەوەى بەشێكى پێكهاتەى قوبرس توركن. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین