ئەمەریكا دەیەوێ چەکى زیاتر بە توركیا بفرۆشێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (29/نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ئەنتۆنی بلینكن لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی وڵاتەكەی رایگەیاند، "پیویست ناكات بیرۆكراتی ببێتە بەربەست لەبەردەم فڕۆشتنی پێداویستی سەربازی ئەمەریكا بەتایبەت هندستان و توركیا، وەك دوو وڵاتی هاوپەیمانمان"
لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئەمەریكا پێویستی بە باشتركردنی فرۆشتنی دەرەكی هەیە، چونكە ئەو بۆشایەی لە بواری هەماهەنگی بەرگری لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دروست بووە رووسیا پڕی دەكاتەوە."
بلینكن ئامادەیی ئیدارەی ئەمەریكای دەربڕی بۆ ئەوەی لە پێناو دەركردنی یاسایەك بۆ فرۆشتنی چەك بەو وڵاتانە بەشێوەیەكی بەهێزتر پێكەوە كاربكەن.
لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا نامەیەكی ئاڕاستەی كۆنگرێس كردووە، لەو نامەیە باسی پەیوەندی ئەرێنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەنقەرە كردووە، هەروەها داواشی كردبوو، كە پێویستە فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا بفرۆشین، چونكە لەو قۆناغە كارەكانی توركیا لەگەڵ بەرژەوەندییەكانمان یەك دەگرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment