ئەمەريكا سەركۆنەى بڕيارى دادگاييكردنى عوسمان كاڤالا لە توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

نێد پرايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا، رايگەياند، "واشنتن سەركۆنەى سزادانى عوسمان كاڤالاى دەكات و بە بڕيارێكى ستەمكارانەى دەزانێت."

ئەمڕۆ سێشەممە (26/نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نێد پرايس، رايگەياند "ئەمەريكا بەرانبەر بڕيارى دادگايكردنى عوسمان كاڤالا هەست بە بێهوايەكى زۆر دەكات، ئەو حوكمەشى بۆى دەركراوە لەگەڵ مافەكانى مرۆڤ و ئازادييە بنەڕەتييەكان حكومى ياسا يەكناگرێتەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى پرايس گوتى، "واشنتن داوا دەكات كاڤالا و ئەو كەسانەى بە زۆر دەستگيركراون بە زووترين كات ئازاد بکرێن، جارێكى تر سەركۆنەى بەردەوامى بەرتەسككردنەوەى چالاكى كۆمەڵگەى مەدەنى و راگەياندن و كاركردنى سياسى لە توركيا دەكەينەوە."

دادگاى ئيستەنبوڵ حكومى زیندانیکردنى هەتاهەتايى بەسەر عوسمان كاڤالا، چالاكوانى ديارى كۆمەڵگەى مەدەنى سەپاند، كە بە هاوكاريكردنى ناڕازەييەكانى ساڵى (2013) دژ بە سەرۆكى توركيا و كودەتاكەى (2016) تۆمەتبارە.

دۆسيەى كاڤالا بۆتە هۆى ئاڵۆزى پەيوەندييەكانى نێوان توركيا و وڵاتانى رۆژئاوا، بڕيارى رۆژى دووشەممەى دادگا جارێكى تر كاردانەوەى توندى هەندێك وڵاتى ناو ناتۆى لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین