ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ چوار ساڵ زيندانى دەكرێت
نوچەنێت:
ئاژانسى ئەنادۆڵى توركيا بڵاويكردەوە، نووسينگەى داواكارى گشتى لە ئەنادۆڵ داوادەكات ئيمامئۆغلۆ بەتۆمەتى سوكايەتيكردن بە ئەندامانى باڵاى ليژنەى هەڵبژاردنەكانى (31) مانگى ئادارى (2019)، پێويستە چوار ساڵ و مانگێك زيندانى بكرێت.
كەمال پۆڵات، پارێزەرى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبوڵ لە دانيشتنى دادگاى تاوانەكان لە ئەنادۆڵ لەبرى ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ ئامادەى دانيشتنەكە بوو.
دادوەرى ئەو دادگاييە ئاشكرايكرد، "پارێزەرى سەرۆكى شارەوانى لە دانيشتنى پێشوو، داواى كردبوو ئەو دادگاييە دابخرێت، بەڵام دادگا ئەو داواكارييەى رەتكردەوە."
سەبارەت بەو سكاڵايە كەمال پۆڵات رايگەياند، "ئەو سكاڵايە سكاڵايەكى نالۆژيكى و ناياسييە، لە داهاتوو بەڵگەكانى بەرگريكردنى بابەتيانە دژ بەو سكاڵايە پێشكەش دەكەم."
بەگوێرەى ئاژانسى ئەنادۆڵ، لەسەر داواى پارێزەرەكەى ئۆغلۆ، دادگاييكردنەكة دواخرا، بۆ ئەوەى كاتى پێويست لەبەردەم پارێزەرەكەى هەبێت، تاكو بەڵگەكان كۆدەكاتەوە.
لەسەر قسەكانى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ، (11) كەس لە ليژنەى باڵاى هەڵبژاردنەكان وتەيان لێ وەرگيراوە، كە يەكێكيان سەرۆكى ئەنجوومەنى باڵاى ئەو كاتەى هەڵبژاردنەكان بوو.
بەگوێرەى پەڕاوى ئەو سكاڵايە ئۆغلۆ هێرش و سوكايەتى فەرمانبەرانى گشتى كردووە، كە لە ليژنەى هەڵبژاردنەكان كاردەكەن، ئەوەش تاوانێكە پێويستە ئەنجامدەرەكەى سزا بدرێت و نابێت بێدەنگى لێ بكرێت، ماوەى زيندانيەكەشى چوار ساڵ دەبێت.
كاتێك لە مانگى ئادارى (2019) هەڵبژاردنەكان دووبارە كرايەوە، ئيمامئۆغلۆ رايگەياند، "دواى دووبارەكردنەوەى ئەو هەڵبژاردنە، پێگەى ئێمە لەبەر چاوى جيهان و يەكێتى ئەوروپا بەهۆى هەڵسوكەوتى ئەو كۆمەڵە گێلە لە چ ئاستێك دا دەبێت."
سەبارەت بەو لێدوانەى سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبوڵ جەختى لەسەر ئەوەكردەوە، "ئەو قسانە ئاراستەى هيچ بەرپرسێكى دياريكراو لەو ليژنەيە نەبوو، بەڵكو ئەوە رەخنەى سياسى توندن."
لە مانگى ئادارى (2019) ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ سەركەوت بەسەر بن عەلى يەڵدرم، كانديدى ئاكپارتى، بەهۆى تانەدانى ئاكپارتى هەڵبژاردن لە مانگى حوزەيرانى هەمانساڵ دووبارە كراوە، بەڵام دووبارە سەركەوتوو بۆوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment