توركيا: لەگەڵ حكومەتى سووريا دەتوانين هاوكارى يەكتر بكەين تورکیە

نوچەنێت:

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "دەكرێت توركيا بەبێ ئەوەى دان بە بەشار ئەسەد بنێين، لە پرسى تيرۆر و دۆسيەى پەنابەران هەماهەنگى لەگەڵ حكومەتى سووريا بكات."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/نيسانى/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "بەبێ ئەوەى دان بە بەشار ئەسەد دابنێن، ئێمە دەتوانين لە پرسى تيرۆر و دۆسيەى پەنابەران لەگەڵ حكومەتى سووريا هاوئاهەنگ بين، ئەوەش لەبەرژەوەندى هەردوو وڵات دايە، ئێمە لەگەڵ حكومەتى تاڵيبانيش لە پرسى رێگرى لە بڵاوبوونەوەى تيرۆر و هاتنى زياترى پەنابەران هاوئاهەنگين، بەڵام تا ئێستا دانمان بەو حكومەتە دا نەناوە، بۆيە دەكرێت بۆ سوورياش هەمان ئەزموون دووبارە بكەينەوە."

دەربارەى هەڵوێستى وڵاتەكەى بەرانبەر سووريا ئۆغلۆ گوتى، "توركيا پاڵپشتى لە يەكپارچەيى خاكى سووريا دەكات، لە ماوەى رابردووش سوپاى سوريا رووبەڕووبوونەوەى يەكينەكانى پاراستنى گەل بۆتەوە، كە پيلانى دابەشكردنى سووريا دادەڕێژن، هەرچەند ئێمە لەگەڵ حكومەتى سووريا ناكۆكين، بەڵام رێگە نادەين سووريا دابەش بكرێت."

سەبارەت بە پەيوەندى وڵاتەكەى لەگەڵ سووريا، وەزيرى دەرەوەى توركيا لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاشكراى كرد، "لە ماوەى رابردوو چەند جارێك هەواڵگرى هەردوو وڵات كۆبووينەوە."

دەربارەى دۆسيەى پەنابەرانى سوورياش ئۆغلۆ رايگەياند، "ئێستا كۆميسيۆنى يەكێتى ئەوروپا بۆ كاروبارى پەنابەران، چەند كۆبوونەوەيەكيان لەگەڵ حكومەتى سووريا بۆ ئەو پرسە كردووە بۆ گەڕانەوەى پەنابەرانى ئەو وڵاتە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین