فەرەنسا: دەبێ ئەوروپا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانى لەگەڵ توركیا و رووسیا بكات تورکیە

نوچەنێت:

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى فەڕەنسا رایگەیاند، "پێویستە وڵاتانى ئەوروپا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا و رووسیا بكەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ى نیسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاویكردەوە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكى فەرەنسا رایگەیاند، "ئەگەر ئەوروپا دەیەوێت بە ئاشتیانە بژیت دەبێت بیر لە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانى لەگەڵ رووسیا و توركیا بكاتەوە."

ماكرۆن لەبەشێكى ترى قسەكانى روونیكردەوە، "لاوازى ئەوروپا بەرانبەر هەندێك دۆسیە وایكرد ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكى رووسیا هێرش بكاتە سەر ئۆكراینا، چونكە ئەو بەریەككەوتنە دووبارانەى لەگەڵ مۆسكۆ و ئەنقەرە لەسەر دۆسیە ناكۆكەكان هاندەربوو بۆ ئەو هێرشانە."

لە چەند ساڵى رابردوو چەندین ناكۆكى لە نێوان ئەنقەرە و توركیا هەبوو، دواتر ئەو ناكۆكیانە گۆڕا بۆ ناكۆكى شەخسى نێوان سەرۆكى توركیا و فەرەنسا، بەڵام لە چەند مانگى رابردوو توركیا و یۆنان لە لایەك و یۆنان و قوبرس لەلاكى ترەوە پەیوەندییەكانیان بەرەو ئاسایى بوونەوە دەچێت، ئەوەش كاریگەرى لەسەر پەیوەندى  فەرەنسا و توركیا هەبوو.

لەدواى هێرشەكانى رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، ئەنقەرە و پاریس رایانگەیاند، دۆسیە ناكۆكەكان بەلاوە دەنێنن و كار لەسەر هەوڵەكانى ئاشتى بۆ ئۆكراینا دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین