ئەمەریكا و توركیا دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەنەوە تورکیە

نوچەنێت:

بۆ گفتووگۆکردن لەسەر چەند دۆسیەكی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، ڤیكتۆریار نۆلاند، راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و بەرپرسی كاروباری و سیاسی سەردانی توركیای كردو لەگەڵ لەگەڵ ئیبراهیم كاڵ، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا كۆبوونەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (پێنجی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردەوە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی ڤیتكۆریا نۆلاند، سەردانی سەرۆكایەتی توركیای كرد و لەگەڵ ئبراهیم كاڵن كۆبوونەوە، بەگوێرەی راگەێندراوێكی سەرۆكایەتی توركیا لەو كۆبوونەوە، شاندی هەردوو وڵات گفتوگۆیان لەسەر پرسی ئاسایشی وزە و هاوئاهەنگی سەربازی و پەیوەندی سیاسی و ئابووری نێوانیان كردووە.

لەبەشێكی تری راگەێندراوەكە هاتووە، "هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا و دۆسیەی سووریا و ئازەربایجان و ئەرمینا و ئیسرائیل كرد، هەنگاوەكانیان توركیا بەرانبەر ئەو دۆسیانە بە ئەرێنی وەسفكردووە."

شاندی ئەمەریكا جەختیان لەسەر هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ بەردەوامی دەستپێشخەرییەكانی لەپێناو راگرتنی ئەو شەڕە و كردنەوەی ڕێڕەوە مرۆییەكان كردۆتەوە، پاڵپشتی ئەمەریكایان بۆ بۆ هەڵەوكانی كۆبوونەوەی سەرۆكی ئۆكراینا و رووسیا لە ئەنقەرە راگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین