باڵيۆزى ئەمەريكا بۆ كاروبارى ليبيا سەردانى توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

باڵيۆز و نێردەى تاييبەتى ئەمەريكا بۆ ليبيا رايگەياند، "كۆبوونەوە و راوێژكردن لەگەڵ بەرپرسانى توركيا  سەبارەت بە دۆخى ليبيا بەردەوامە، ئەوەش بايەخێكى گەورەى هەيە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (27/ئادارى 2022) ريچارد نۆرلاند، باڵيۆز و نێردەى تايبەتى ئەمەريكا بۆ كاروبارى ليبيا لە ديدارێكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) رايگەياند، "گفتوگۆ و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى توركيا بۆ راوێژكردن لەسەر باردۆخى ليبيا بايەخى گەورەى هەيە،  ئێستا كاتى ئەوە هاتووە راوێژ بە توركيا بكەين بۆ هاوكاريكردنى دۆخى ليبيا، تا ئێستاش چەند ديدارێكى سوودبەخشمان ئەنجام داوە."

سەبارەت بە رەنگدانەوەى قەيرانى رووسيا و ئۆكراينا لەسەر دۆخى ليبيا باڵيۆزى ئەمەريكا روونيكردەوە، "هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا رەنگدانەوەى گەورەى دەبێت لەسەر كارە تێكدەرەكانى هێزەكانى فاگنەر لە ليبيا و ناوچە كەناراوەكان دەبێت، هێزەكانى سەر بەڕووسيا هەوڵياندا حكومەتى تەرابلوس بڕوخێنن، بۆ ئەوەش دەستيان خستە ناو هەڵبژاردنەكانى ئەو وڵاتە، كە بڕيار بوو لە (24) كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو بەرێوە بچێت، ئەو هێرشەى ئێستاى مۆسكۆ بۆ سەر كيێڤ كاريگەرى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى خۆراك دەبێت، سەبارەت بە هەڵوێستى مۆسكۆش تا ئێستاش روون نييە خۆى بەناوى سياسەتى دەرەوەى لەسەر دۆخى لبيبا لێدوان دەدات، ياخود هێزەكانى فاگنەر." 

دەربارەى بە راگرتنى نەوتى ليبيا، نۆرلاند ئاماژەى بەوە كرد، "هەموو هەوڵەكان دەخەينەگەڕ بۆ دەستپێكردنەوەى بەرهەمێنانى نەوتى ليبيا، چونكە كاتێكى گونجاو نييە بەربەست بۆ بەرهەمهێنانى نەوتى ئەو وڵاتە دروست بكرێت، لەلايەك جيهان پێويستى بە نەوتى زياترە، لەلايەكى تريشەوە بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لييبا دەتوانێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت، هەوڵيش دەدەين هاوبەشەكەمان كار لەسەر دانانى ميكانزمێك دەكەين بۆ بەڕێوە بردنى سەرچاوەكانى نەوتى ئەو وڵاتە."

دەربارەى ناكۆكييەكانى نێوان عەبدولحەميد دبيبە، سەرۆك وەزيران و فەتحى پاشا ئاغا، وەزيرى ناوخۆى ليبيا باڵيۆزى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو بابەتە گەورەترين مەترسيە كە دەبێتە پەخستنى هەڵبژارندەكانى ئەو وڵاتە، داواش لە لايەنى ناكۆك دەكەين بگەڕێنەوە بۆ چارەسەرى سياسى ئەو تەنگەژەيەى نێوانيان، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە توركيا و وڵاتانى تر كردووە ميواندارى لايەنە ناكۆكەكان بكەن بۆ چارەسەركردنى ئەو كێشانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین