پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە توركیا دەکات پەیوەندییەکان ئاسایى بکەنەوە
نوچەنێت:
دوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا و هاوكارییەكانی توركیا بۆ ئۆكراینا، بڕیاردەری پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، "پێویستە یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەنقەرە پەیوەندی ئاسایی بكاتەوە."
ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە ناچۆ سانچیز ئامور، بڕیاردەری پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، "پێویستە یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییەکانى لەگەڵ توركیا ئاسایی بكاتەوە، كە ماوەیەكی زۆر پەیوەندییان ئاڵۆزە."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئەو ماوەیە توركیا و یۆنان پەیوەندییان ئاسایی بۆتەوە، بۆیە دەبێت كۆتایی بە ناكۆكیەكانی رابردووی نێوان یەكێتی ئەوروپا و توركیا بێت و بایەخ بە داهاتوو بدەن."
دوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر یەكپارچەیی خاكی توركیا كردووە و لە هەمانكات رێككەوتننامەی مۆنترۆی وەك خۆی جێبەجێكرد، بڕیاردەری پەرلەمانی ئەوروپا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "هەڵوێستی توركیا هەمان هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپایە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment