يەكێتیى ئەوروپا داوا دەكات توركيا سزا بەسەر رووسيا بەسەپێنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/ى ئابى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاويكردەوە، نيكۆلاوس مايرە لاندرۆت، باڵيۆزى يەكێتى ئەوروپا لە ئەنقەرە رايگەياند، "هەرچەندە توركيا بەشێوەيەكى هاوسەنگ كارى ديپلۆماسيەت دەكات، بەڵام پێويستە لە ئايندە دڵنیایى بدات لەسەر ئەوەى پڕوپانگەندە بۆ ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا نەكات."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "چاوەڕوان دەكرێت لە ئايندە ئەو كەناڵانەى پڕوپاگەندە بۆ رووسيا دەكەن دەیانخاتەژێر چاودێرى، هيوادارم توركيا ئەو سزايانەى يەكێتى ئەوروپى خستيتە سەر مۆسكۆ پێشێليان نەكات."
لە چەند رۆژى رابردوو، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "توركيا ئاسمانى وڵاتەكەى بەڕووى رووسيا داناخات، بۆ ئەوەى هاووڵاتيانى رووسيا و وڵاتانى تر گەشتەكانيان بكەن."
لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكرانيا وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەريكا چەندين سزايان خستەسەر مۆسكۆ، بەڵام هێشتا توركيا بەشدار نييە لەو سزايانەيە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment