توركيا و ئيسرائيل رێككەوتن لەسەر دروستكردنى شانەى قەيرانەكان
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، سەرچاوەيەكى بەشدار كۆبوونەوەى ئيسحاق هێرزۆع، سەرۆكى ئيسرائيل لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لە كۆبوونەوەى سەرۆكى ئيسرائيل لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆ لەسەر دروستكردنى شانەى قەيرانەكان كراوە، بۆ ئەوەى هەر قەيرانێك لە نێوان ئەو دوو وڵاتە رووبدات، دەستبەجێ بەدواداچوونى بۆ بكەن و هەوڵى چارەسەرى بدەن، وەك دەستگيركردنى ئەو دوو هاوسەرەى لە كۆتايى ساڵى رابردوو لە توركيا دەستگيركران."
دەربارەى ئەو كەسانەى بەرێوەبردنى ئەو شانەيان پێ دەسپێدرێت ئەو ئەندامەى شاندەكە روونى كردەوە، "دروستكردنى ئەو شانەيە لە نێوان بەرێوەبەرى گشتى وەزارەتى دەرەوەى ئيسرائيل و راوێژكارێكى باڵاى سەرۆكى توركيا دەبێت."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كردووە، "وڵاتەكەى سەرلەنوێ پرسى كۆتوبەند خستنەسەر چالاكييەكانى حەماس گفتۆگۆى لەسەر كرايەوە."
لەلايەكى ترەوە، سەرۆكى ئيسرائيل رايگەياند، "ئەردۆغان كەسێكى كراوەيە بەرانبەر گفتوگۆى راستەقينە، گفتوگۆمان لەسەر چەندين بابەت كرد، كە كاريگەرى لەسەر واقيعى ئێستا هەيە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment