بزووتنەوەى حەماس و جيهادى ئيسلامى سەرۆكۆنەى توركيا دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

دواى سەردانەكەى سەرۆكى ئيسرائيل بۆ توركيا و پێشوازى گەرمى لەلايەن سەرۆكى ئەو وڵاتە، بزووتنەوەى حەماس و جيهادى  ئيسلامى لە فەڵەستين سەرۆكۆنەى ئەو سەردانەيان كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا لە مەراسيمێكى فەرمى پێشوازى لە ئيسحاق هێرزۆغ، سەرۆكى ئيسرائيل كرد، هەريەك لە بزووتنەوەى حەماس و جيهادى فەڵەستينى، بە توندى دژ بەو سەردان و پێشوازييە وەستانەوە. 

بزووتنەوەى جيهادى ئيسلامى لە راگەيێندراوێكدا ئاماژەى بەوە كرد، "پێشوازى لە سەرۆكى ئيسرائيل لە لايەن ئەردۆغانەوە بە توندى سەركۆنە دەكەين، چونكە ئەو پێشوازييە لايەندارييە بۆ وڵاتێك دژى گەلى فەڵەستينە."

لە بەشێكى ترى راگەێندراوەكە هاتووە، "هەوڵەكانى توركيا بە پاساوى بەرژەوەندى وڵات بەلارێبردنى دۆزى قودس و فەڵەستينە."

لە لايەكى ترەوە بزووتنەوەى حەماس لە راگەێندراوێكى بڵاوكردەوە، كە تێيدا هاتووە،" بە نيگەرانييەوە دەڕوانييە سەردانى بەرپرسانى ئيسرائيل بۆ ژمارەيەك وڵاتى عەرەبى و ئيسلامى، ئەو سەردانانە ستراتيژيەتێكى قووڵى بۆ دۆزى فەڵەستين هەيە."

بەڵام راگەيێندراوەكەى حەماس، ئاماژەى بە ناوى توركيا نەكردووە، تەنيا بە وڵاتێكى ئيسلامى ئاماژەى پێكردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین