سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

دواى (14) ساڵ ناكۆكى و ململانێ سياسى، لەسەر بانگهێشتى فەرمى سەرۆك كۆمارى توركيا، بڕيارە ئەمڕۆ سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى ئەو وڵاتە بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، ئيسحاق هێرۆزغ، سەرۆكى ئيسرائيل سەردانى توركيا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فراوانكردنى پەيوەندى نێوان ئەو دوو وڵاتە سەردانى توركيا دەكات.

پێشتر شاندى هەردوو وڵات بۆ ئامادەسازييەكانى ئەو سەردانەى سەرۆكى ئيسحاق هێرزۆغ، سەردانى يەكتريان كردووە.

لە بارەى هۆكارى نزيكبوونەوەى ئەنقەرە لە تەلئەبيب، ناوەندەكانى راگەياندن و ديپلۆماسى ئيسرائيلى ئاماژە بەو دەكەن، پاشەكشەى ئابوورى و گۆشەگيرى ديپلۆماسى توركيا هۆكارى سەرەكى ئەو هەوڵانەن، کە وایکرد توركيا بەرەو ئيمارات و ئيسرائيل گەڕايەوە. 

لە سەرەتاى هاتنە سەر دەسەڵاتى كابينەى نوێى ئيسرائيل، سەرۆكى توركيا زۆر بەگەرمى پيرۆزبايى لێكردن و دواتريش چەند جارێك پەيوەندى تەلەفۆنيان هەبوو، ئەو هەنگاوانەى ئەنقەرە زۆر بەخێرايى بووە ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین