ئەردۆغان: هيوادارم ناتۆ هەڵوێستى كردارى بەرانبەر رووسيا هەبێت تورکیە

نوچەنێت:

دواى ناساندنی کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک بە سەربەخۆ، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين بەردەوام دەبين لە گفتوگۆكانمان، هيوادارم دەربارەى قەيرانى ئۆكرانيا بگەينە ئەنجامێكى ئەرێنى."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، "لەگەڵ ڤلاديمێر پۆتين لە هەوڵە ديپلۆماسيەكانمان بەردەوام دەبين، بۆ ئەوەى بگەينە ئەنجامى باش، پێويستيشە هاوپەيمانى ناتۆ لە رێگەى كۆبوونەوەى لووتكەى ئێستا هەڵوێستى كردەيى بگرێتەبەر، نەك تەنيا لێدوان بدات."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "لەگەڵ هاوپەيمانانمان لە ناتۆ راوێژ دەكەين، چونكە ئەو دۆخەى ئێستا هەڕەشەيە بۆ سەر سەقامگيرى ئاسايشى دەرياى ڕەش، هيواخوازم رووسيا و ئۆكرانيا بۆ چارەسەركردنى كێشەكانيان لە نزيكترين كات بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆ."

لە سەرەتاى ئەم هەفتەيە ئەردۆغان سەردانى چەند وڵاتێكى ئەفريقى كرد، بەڵام بەهۆى راگەياندنى دوو هەرێمى سەربەخۆ لەلايەن رووسياوە، گەشتەكەى تەواو نەكرد، بە پەلە گەڕايەوە بۆ بەشدارى لە كۆبوونەوەى لووتكەى وڵاتانى ئەندامى ناتۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین