كەسايەتييەكى ئۆپۆزيسيۆنى ئێران لە توركيا هەوڵى رفاندنى دەدرێت تورکیە

نوچەنێت:

لە رێگەى گرووپێكى ئێرانى، شاهنام قوڵشانى كەسايەتى ئۆپۆزسيۆنى حكومەتى ئێرانى نيشتەجێى توركيا، هەوڵى رفاندنى دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشممە (21/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاويكردەوە، دواى دەستگيركردنى ئەو گروپەى هەوڵى تيرۆركردنى يائير گيلەر، ئەندازيارى بەرەگەز ئيسرائيليان داوە، گروپێكى ترى ئێرانى كە لە (15) كەس پێكهاتوون، هەوڵيانداوە، شاهنام قوڵشانى، كەسايەتى ئۆپۆزيسيۆنى حكومەتى ئێرانى لە ولايەتى زۆنگۆلداق بڕفێنن.

بەگوێرەى لێكۆڵينەوەكان دەركەوتووە، ئەو گرووپە بە وردى چاودێرى جووڵەكانى ئەو كەسايەتييەيان كردووە، ياسان تاهيرى لەو گرووپە ئەركى وێنەگرتنى شوێنى مانەوەى قوڵشانى لە ئەستۆ بووە لە رێگەى مۆبايلەوە چاودێرييان كردووە.

هەر يەك لە ئيحسان ساغولام خاوەنى كۆمپانياى ساغولام و عەلى قەهرەمانى حاجى ئاباد لە سوپاى پاسداران ئەندامن لەو گرووپە. 

دەربارەى ئەو كەسانەى چاودێرييان كردووە، بەگوێرەى زانيارييەكان، موڕتەزا سنجارى و بەهناز ئيبراهيمى حاجى سەرايى و موحەرم ساغولامى براى ئيحسان ساغولامى ئەركى چاودێريى كردنيان لە ئەستۆ بوو.

لەسەر ئاستى ناوخۆى توركياش داوايان لە كامل تاشجى ئەفسەرى خانەنيشن لە سوپاى توركيا كردووە، هاوكارييان بكات، لە بەرانبەردا (50) هەزار ليرەى توركى پێ بدەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین