حكومەتى توركيا ژمارەیەکى زۆرى هاووڵاتى دەستگير دەكات تورکیە

نوچەنێت:

دواى شەش ساڵ لە كودەتا سەربازيیەكەى (2016)ـى توركيا، بە بڕيارى داواكارى گشتى، وەزارەتى ناوخۆى توركيا (114( كەس دەستگير دەكات.

ئەمڕۆ شەممە (19/ى شوباتى 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، بەتۆمەتى هەبوونى پەيوەندى بە بزووتنەوەى خزمەتى سەر بە فەحوڵا گولەن، وەزارەتى ناوخۆى توركيا (114( كەسى دەستگير دەكات.

دەربارەى ناسنامەى دەستگيركراوانيش (34) كەسيان پێشتر لە رێزەكانى سوپاى توركيا كاريان كردووە، دواى دوورخستنەوەيان بە تۆمەتى كارى تيرۆرستى ئێستا دەستگيركراون. 

سەبارەت بە شوێنى دەستگيركردنيشيان، ئەو كەسانە لە (45) ويلايەتى توركيا دەستگيركراون، تا ئێستاش تۆمەتى هەندێكيان ناديارە. 

لە مانگى تەموزى (2016) هەوڵى كودەتايەكى سەربازى درا، دواى ئەو كودەتايە حكومەتى توركيا فەتحوڵا گولەنى كەسايەتى ديارى ئايينى تۆمەتباركرد، بەو هۆيەوە هەزاران كەسى لە لايەنگرانى دەستگيركران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین