سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا پێشوازى لێکرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022)، لە کۆشکى کۆمارى تورکیا لە ئەنقەرە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان کۆبوونەوە.

سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر وێنەى پێشوازى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بڵاوکردووە.

بەپێى زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک کۆمارى تورکیا، پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و تورکیا تاوتوێ کراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین