توركيا ئاستى هەناردەکردن بەرز دەکاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

لە يەكەم وتارى لە ساڵى نوێدا سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "هەوڵدەدەين رێژەى هەناردەکردن ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵى رابردوو زياتر بكەين".

ئەمڕۆ دووشەممە سێى كانوونى دووەمى (2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "ساڵى رابردوو هەناردەمان بۆ دەرەوە گەیشتۆتە (225) مليار و (368) مليۆن دۆلار، بەراورد بە ساڵى پێشتر لە (32.9%) زياتر بوو، دەمانەوێت ئەو رێژەيە بۆ ئەمساڵ زياتر بەرزبكەينەوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد، "لە ساڵى (2002) كە هاتينە سەر دەسەڵات رێژەى هەناردەى وڵاتەكەمان (87) مليار و (600) مليۆن دۆلار بوو، دواتر ئەو رێژەيە بەردەوام لە بەرزبوونەوە بوو، تەنيا لە ساڵى (2020) ئەو رێژەيەك لە (7.8%) پاشەكشەى كرد."

دەربارەى ئاستى زیادبوونى هەناردەى بۆ وڵاتانى جيهان سەرۆكى توركيا، ئاشكرايكرد، "هەناردەمان بۆ وڵاتانى ئەمريكاى باشوور لە (86.6%) زياديكردووە، بۆ وڵاتانى ئەوروپا كە ئەندام نين لە يەكێتى ئەوروپا لە (29%) زياديكردووە، بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى خوار و ناوەڕاست لە (22.6%) زياديكردووە، لە هەمانكاتيش بۆ وڵاتانى باشوورى ئەفريقيا بەرێژەى لە (44.8%) زياديكردووە، بۆ ساڵى داهاتووش هەوڵدەدەين بە رێژەى لە (5%) هەناردەى كاڵاكانمان زياد بكەين، ئەوەش لە پێناو زيادكردنى داهاتى بازرگانى وڵاتەكەمانە."

دەربارەى پەيوەندييە بازرگانييەكانيش لەگەڵ ئەمريكا ئەردۆغان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "دەمانەوێت هەناردەمان بۆ ئەمريكا ئەمساڵ زياتر بكەين."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین