چين هەڕەشەى بەكارهێنانى دۆزى كورد دژ بە توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

لە مانگى تشرينى دووەمى ئەمساڵ ئەردۆغان نەخشەيەكى وڵاتە توركەكانى بڵاوكردەوە، كە لە بەشێكى ئەو نەخشەيە ناوچەى شەنگەهاى شوێنى ئيگۆرەكانى لەخۆى گرتبوو، لەبەرانبەر ئەوەدا چينيش هەڕەشەى بەكارهێنانى دۆزى كورد دژ بە توركيا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ى كانوونى يەكەمى (2021)  ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، يوان بينگ سەرۆكى پەيمانگەى چينى رايگەياند، "لە دواى گۆڕينى ناوى (ئەنجومەنى هاريكارى وڵاتانى تورك زمان) بۆ (رێكخراوى وڵاتانى تورك) پەكين ترسى هەيە توركيا لە رێگەى رێكخراوى وڵاتانى توركى، دەست لە كاروبارى ناوخۆى وڵاتەكەى وەربدات."

دەربارەى ئەو هەواڵانەى توركيا رۆژنامەنووسى تورك نوورەدين ئەكتساى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەگەر توركيا بەردەوام بێت لەسەر دەستوەردان لە دۆسيەى ئيگۆرەكان، چينيش لە رێگەى دەستوەردان لە كاروبارى سووريا و عێراق و ناوەندە نێودەوڵەتييەكان ناچارە سنوورێك بۆ كارەكانى توركيا دابنێت، لەگەڵ ئەوەشدا پەكين دەتوانێت رۆڵى سەرەكى لە دۆزى كورد دژ تورکیا بە ببينێت، لەلايەكى ترەوە توركيا هاوبەشێكى ستراتيژييە لە جێبەجێكردنى پڕۆژەى رێگەى ئاوريشمى چين، لە (2017) رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆكى توركيا لە كۆڕبەندى تايبەت بەو پڕۆژەى پەكين ئامادە بوو، لە (2018) ژمارەى كۆمپانيا چينييەكان لە توركيا ژمارەيان گەيشتە زياتر لە هەزار كۆمپانيا، بۆيە چاوەڕوان ناكرێت كارەكان بگاتە ئەو ئاستە."

سەبارەت بە ناكۆكييەكانى ئەو دوو وڵاتەش، ئيلينا سۆبۆنينا، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ناكۆكييەكانى توركيا و چين سەرچاوەيەكى بچووكى نيگەرانييەكانى پەكينە، لەو دواييەش چالاكييەكانى ئەنقەرە لە ئاسيا بەشێوەيەكى بەرچاو زيادى كردووە، بەڵام مەترسى ئەو ململانێيەى توركيا بۆ وڵاتێكى وەك چين زۆر جێى مەترسى نييە، چونكە لەڕووى وەبەرهێنانەوە زۆر بچووكترە."

لەبەشێكى ترى قسەكان ئيلينا ئاماژەى بەوە كرد، "مەترسيەكى ترى توركيا لەسەر چين جێگرەوەى رۆشنبيرييە، كە لەو دواييە ئەزموونى رۆشنبيرى لە چەند وڵاتێكى ئاسياى ناوەڕاست لە دواى يەكێتى سۆڤييەت سەركەوتوو بووە، بەڵام لێرەدا پێويستە رووسيا زياتر نيگەران بێت لە زيادبوونى ئەو هەژموونە كلاسيكەى توركيا، نەك چين."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین