لەسەر پرسى باكوورى سووریا، ڕووسیا هاوكارى لە توركیا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

ئەمڕۆ لیژنەى دانوستاندنەكانى ئاستانە بۆ چارەسەرى دۆخى سووریا كۆبوونەوە، نێردەى تایبەتى سەرۆكى رووسیا ڕایگەیاند، "مۆسكۆ بۆ چارەسەركردنى كێشەکانى باكوورى رۆژهەڵاتى سووریا هاوكارى توركیا دەكات."

ئەمڕۆ سێشەممە (21)ى كانوونى یەكەمى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، توركیا و ئێران و سووریا و رووسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان و ئۆپۆزسیۆنى چەكدارى سووریا كۆبوونەوەكانى ئاستانە بۆ چارەسەرى قەیرانەكانى سووریا كۆبوونەوە، دواى كۆبوونەوەكە ئەلیكسەندر لاڤرنتیڤ نێردەى تایبەتى سەرۆكى رووسیا رایگەیاند، "ئێمە هاوكاریى توركیا دەكەین بۆ ڕاستكردنەوەى دۆخى باكوور و باكوورى رۆژئاواى سووریا، بەڵام لایەنى توركیا پەیوەست نەبوون بە هەموو پابەندییەكان، بەڵام هەست دەكەین چالاكن لە ئاسانكارى ئەو پڕۆسەیە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بۆ جێبەجێكردنى رێككەوتنەكانى نێوان ئێمە و توركیا هەموو پێداویستییەكان دابین دەكەین."

كۆڕبەندى ئەستانا لە ساڵى (2017) بۆ چارەسەكردنى قەيرانەكانى سووريا، تا ئێستا چەندين جار لەسەر ئاستى سەرۆكى ئێران و توركيا رووسيا بۆ كۆتاييهێنان بە قەيرانەكانى ئەو وڵاتە كۆبووينەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەيشتوونە بەچارەسەركردنى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین