فەرەنسا و تورکیا بە هاوبەشى پەرە بە پیشەسازیى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دەدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەكشەممە (12ى كانوونى یەكەمى 2021) ماڵپەڕى (خەلیج جەدید) بڵاویكردووە، مانگى رابردوو چەند شارەزایەكى بوارى پیشەسازى فڕۆكەوانى فەڕەنسا سەردانى توركیایان كردووە، بۆ ئەوەى گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگى دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بكەن.
ئەو سەردانەى نوێنەرى كۆمپانیا فەڕەنسییەكان و ئاژانسى كارى حكومى بە ئامادەبوونى بورهان تاچلار راوێژكارى پڕۆژەى گەشەپێدانى بازرگانى و كایا ئیكمكچى راوێژكارى پەرەپێدانى كار لە باڵیۆزخانەى فەڕەنسا لە توركیا ئەنجام دراوە.
ئەو شاندەى فەرەنسا سەردانى شارەكانى ئەنقەرە و ئیستەنبۆڵ و ئیسكیسهیریان كرد، كە ناوەندێكى گەورەى پیشەسازى فڕۆكەى بەرگرى و مەدەنییە، لەو سەردانە لەگەڵ نوێنەرانى كۆمپانیاى فڕۆكەوانى(Uavera) توركى و بۆ دروستكردنى فڕۆكەى (Çagatay CGT50) و كۆمپانیاى (Cengaver CNG-V II) كە بۆ تاقیكردنەوەى بەرگرى ئاسمانى و مەشقى بەكارهێنانى رادار بەكاردێت.
هەر لەو بارەیەوە ئاژانسى هەواڵى (بیزنس فرانس) بڵاویكردەوە، حكومەتى توركیا سوورە لەسەر پەرەپێدانى پیشەسازى سەربازى بۆ پێداویستیى فڕۆكەوانى مەدەنى و سەربازى، بۆیە پێویستى بە هەماهەنگى كۆمپانیا بیانیانەكانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment