توركیا پەیوەندییەكانى لەگەڵ میسر و ئیسرائیل ئاسایى دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆك كۆمارى توركیا ئاشكراى دەکات، "ئەگەرچى لەگەڵ ميسڕ و ئيسرائيل ناكۆكین، بەڵام لە داهاتوو بۆ ئاشتبوونەوە هەنگاوى هاوشێوەى ئیماراتيان لەگەڵ دەگرينەبەر"

ئەمڕۆ دووشەممە (29ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەو هەنگاوانەى لەگەڵ ئیمارات گرتوومانەتەبەر هەرچيەك بێت، لە داهاتوو هەنگاوى هاوشێوە لەگەڵ میسڕ و ئیسرائیل  دەگرینە بەر".

سەبارەت بە سەردانى محەمەد بن زاهید بۆ توركیا، ئەردۆغان گوتى، "لەگەڵ ئیمارات پلانێكى ئابووریمان داناوە، ئیمارات بە بڕى (10) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە توركیا دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆى داهاتووێكى تەواو جیاواز لە رابڕدوو".

هەروەك ئاشكراشى كرد، "لە مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو سەردانى ئیمارات دەكەم، ئەوەش قۆناغێكى نوێ دەبێت لە پەیوەندى نێوان هەردوو لامان" 

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە توركیا بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ وڵاتە ناكۆكەكان دەستى بە هەنگاوى نوێ كردەوە، ئیمارات یەكەم وڵات بوو كە پەیوەندییەكانى بەشێوەیەكى زۆرباش لەگەڵ ئاسایكردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین