بەهۆى هەڵەیەكى چاپ خێزانى سەڵاحەدین دەمیرتاش زیندانى دەكرێت تورکیە

نوچەنێت:

دادگاى توركیا بەهۆى هەڵەیەك لە راپۆرتێكى پزیشكى سزاى دوو ساڵ و نیو زیندانى بەسەر خێزانى سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپاند.

ئەمڕۆ شەممە (13تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاویكردەوە، دادگاى دیار بەكر لە توركیا بەهۆى هەڵەیەكى چاپ لە راپۆرتێكى بزیشكى سەبارەت بە لەبارچوونى منداڵەكەى دوو ساڵ و نیو زیندانى بەسەر باساك دەیمرتاشى خێزانى سەڵاحەدین دەمیرتاشى هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە سەپاند.

دواى ئەوەى لە مانگى تشرینى دووەمى (2015) باساك دەميرتاشداواى مۆڵەتى نەخۆشى کرد، ئەو راپۆرتەى پێشكەشى كردووە، لەبرى نووسينى (11)ى تشرینى دووەمى (2015)، بە هەڵە (14) تشرینى دووەمى نووسيووە، دادگاى توركيا ئەم هەڵەيە بە تاوانى فێڵكردن ناودەبات.

ناچۆ سانچیز ئامور بڕیاردەرى پەرلەمانى ئەوروپا پەیوەست بە كاروبارى توركیا رایگەیاند، "حكومدانى دوو ساڵ و نیو بەسەر باساك تەنیا لەبەر هەڵەیەكى چاپ پرسێكى سیاسییە و كارێكى مەترسیدارە، ئەوەش لەسەر ئاستى ئەوروپا دڵەڕاوكێى بەرانبەر دادگاى توركيا دروستكردووە".

پارتى دیموكراتى گەلانیش رایدەگەینێت، "ئەو بڕیارەى دادگاى توركیا هەڕەشەیە بۆ سەر داواكارى گشتى ئەو وڵاتە".

پێشترين لە (2016) حكومەتى توركیا سەڵاحەدین دەمیرتاشى هاوسەرى باساك دەمیرتاشى دەستگیركردووە، تا ئێستا كۆمیسیۆنى مافەكانى مرۆڤى ئەوروپا و چەند رێكخراوێكى مافكى مرۆڤ چەند جارێك داواى ئازادكردنیان كردووە، بەڵام حكومەتى توركیا گوێ بەو داواكاریانە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین