تورکیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئۆرهان پاموك دەكات تورکیە

نوچەنێت:

دەسەڵاتى دادوەرى توركيا بەتۆمەتى سوكايەتيكردن بە كەمال ئەتاتورك لێكۆڵينەوە لەگەڵ رۆماننووسى بەناوبانگى تورك ئۆرهان پاموك دەكات.

ئەمرۆ سێشەممە (نۆى تشرينى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، دواى ئەوەى پارێزەر تاركان ئۆلۆك داواى لە نووسينگەى داواكارى گشتى شارى ئيزميرك كرد، كە ئۆرهان پاموك لە رۆمانى (شەوانى تاعون) سوكايەتى بە ئاڵاى توركيا و مستەفا كەمال ئەتاتورك كرد، دەسەڵاتى دادوەرى لێكۆڵينەوەى لەگەڵ ئۆرهان پاموك كردووە. 

لاى خۆشيەوە ئۆرهان پاموك لەبەردەم نووسينگەى داواكارى گشتى لە ئيستەنبوڵ ئەو تۆمەتانەى رەت كردەوە و رايگەياند، "من هيچ شتێكم نەنووسيوە ئاماژە بێت بۆ ئەتاتورك، ئەو تۆمەتانەش قبوڵ ناكەم".

پێشتريش پاموك ئاماژەى بەوە كردبوو، "لەو رۆمانەى بە سەرسامى و رێزەوە سەبارەت بە سەركردە پاڵەوان و ئازاديخوازەكانى نووسيووە، كە رۆڵى بەرچاويان لە سەربەخۆى توركيا هەبووە".

لەبەرانبەردا داواكارى گشتى بڕيارى دا لەبەرئەوەى رۆمانەكەى پاموك هيچ سووكايەتيەكى راستەخۆى بۆ سەر ئەتاتورك تێدا نييە، بۆيە پاموك دەستگير ناكرێت.

ئۆرهان پاموك رۆمانووسێكى بەناوبانگى توركە، خاوەنى خەڵاتى نۆبڵە، چەندين رۆمانى بەناوبانگى هەيە، وەك رۆمانى بەفر و من ناوم سورە، كتێبى رەش، ئيستەنبوڵ، ژنێكى قژسوور.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین