كۆنگرێسى ئەمەریکا بۆ جۆ بایدن: فڕۆكەى ئێف 16 بە توركيا نەفرۆشى تورکیە

نوچەنێت:

چەند ئەندامێكى هەردوو پارتى كۆمارى و ديموكرات لە كۆنگرێسى ئەمريكا داوا لە سەرۆكى وڵاتەكەيان دەكەن، فڕۆكەى (ئێف 16) بە توركيا نەفرۆشێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ى تشرينى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، لە نامەيەكدا كە واژۆى (11) ئەندامى كۆنگرسى لەسەرە، لە رێگەى  ئەنتۆنى بلينكنى وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەيان ئاڕاستەى  جۆ بايدن-يان كردووە،  داوا دەكەن حكومەتى ئەمريكا فڕۆكەى (ئێف16) بە توركيا نەفرۆشێت.

سەبارەت بەهۆكارى ئەو داوایەیان، كۆنگرێسمانانەکان روونيان كردۆتەوە، سووربوونى ئەردۆغان لەسەر كڕينى سيستەمى بەرگرى (ئێس400) رووسى، ئاسايشى نەتەوەييمان رووبەڕووى مەترسى دەكاتەوە.

لە بەشێكى ترى نامەكە هاتووە، كۆنگرێس يەك دەنگە بۆ رێگريكردن لە پێدانى چەك بە ئەنقەرە، چونكە لەو قۆناغە ئەمريكا ناتوانێت بەرپرسيارێتى پێدانى چەك بە توركيا لە ئەستۆ بگرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستى كۆشكى سپى، وتەبێژێكى وەزارەتى دەرەوە رايگەياند، "وەزارەتەكەى هيچ كۆمێنێتێكى لەسەر ئەو داواكارييەى كۆنگرێس نييە". 

لەسەرەتاى ئەو مانگە سەرۆك كۆمارى توركيا داواى (40) فڕۆكەى جۆرى (ئێف16)ى لە ئەمريكا كرد، بەرانبەر ئەو پارەيەى كە توركيا لە پرۆگرامى فرۆكەى (ئێف35( خەرجى كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین