وەزيرى دەرەوەى توركيا هەڕەشەى دەست لە كاركێشانەوە دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26ى تشرينى يەكەمى/2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، كاتێك رەجەب تەيب ئەردۆغان بڕيارى دا باڵيۆزى ئەو (10) وڵاتە بە پياوە نەخوازراوەكان ناو ببات، مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى توركيا، داوا دەكات ئەگەر بڕيارەکە دوانەخرێت دەست لەکاردەکێشێتەوە، بەڵام ئەردۆغان سوور دەبێت لەسەر بڕيارەكەى.
هەر ئەوكاتە ئەندامانى باڵاى ئاكپارتى دێنە سەر هێڵ داوا لە سەرۆكى توركيا دەكەن لەو بڕيارە پاشگەزبێتەوە، چونكە بڕيارى لەو جۆرە لێكەوتەى خراپى لەسەر پەيوەندييەكانى وڵاتەكەيان لەگەڵ يەكێتى ئەوروپا دەبێت.
دواتر بەرپرسانى توركيا هەوڵدەدەن بۆ وەڵامدانەوەى راگەيێندراوەكەى باڵيۆزى ئەو وڵاتانە، دەستەواژەيەكى گونجاو هەڵبژێرن بۆ ئەوەى كاردانەوەى توندى ئەو وڵاتانە بەدواى خۆى نەهێنێت و رێگريش بێت لە دەستوەردان لە كاروبارى ناوخۆى وڵاتەكەيان، بەڵام ئەردۆغان ئەو پاساوانە رەت دەكاتەوە.
هەفتەى رابردوو بەهۆى ناوبردنى باڵيۆزى (10) توركيا ئاڵۆزييەكى توند بوو، بەڵام لە دواجار باڵيۆزى ئەو وڵاتانە روونكردنەوەيان دايە توركيا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment