داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان هۆكارى پاشەكشەى ليرەى توركييە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە نۆى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ هێرشى توندى كردە سەر رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، هەروەک دەڵێت، "شێوازى مامەڵەكردنى ئەردۆغان لەگەڵ دۆخى ئابوورى لە نەزانييەوە سەرچاوەى گرتووە، چونكە لە ماوەى سێ ساڵ چوار سەرۆكى بانكى ناوەندى گۆڕیووە، ئەوەش بوو هۆى هەڵاوسان و زيانگەياندن بە هاوسەنگى ئاڵوگۆڕى دراوى بيانى و پاشەكشەى ليرەى توركى".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، "پێنج ساڵ پێش ئێستا ئێمە دەسەڵاتمان جێهێشت، لەوكاتەوە دۆلار بەردەوام بەرانبەر ليرە بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بۆتە هۆكارى زيادبوونى هەژارى و خۆشگوزەرانى كەسانێكى كەم".
ئۆغڵۆ گوتيشى، "من بۆ دژايەتى گەندەڵى و هەژارى هاتمە ناو سياسەت، بەڵام ئەمرۆ گەندەڵى لە هەموو شوێنێك هەيە، رێگەش لەخەڵك دەگيرێت قسە بە ئازادى بكات".
ئەحمەد داود ئۆغلۆ دواى چەندين ساڵ كاركردن لەگەڵ ئەردۆغان جيابۆوە، پارتێكى نوێى بەناوى ئايندە دامەزراند، بەردەوام رەخنەى توند ئاڕاستەى ئەردۆغان دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment