دەزگاى هەواڵگرى توركيا و سووريا لە بەغدا كۆدەبنەوە تورکیە

نوچەنێت:

رۆژنامەى (Türkiye Gazetesi) لە راپۆرتێكيدا، ئاشكراى دەكات، لە ماوەيەكى نزيكدا، چاوەڕێ دەکرێ هاكان فيدان سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا و عەلى مەملوكى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى سووريا لە بەغدا كۆببنەوە. 

سەبارەت بە ناوەڕۆكى ديدارەكە، بەرپرسانى توركيا، ئاماژە بەوە دەكەن، لەو كۆبوونەوەيە چەند پرسێكى نێوانيان تاوتوێ دەكرێت.

ئيسماعيل حەقى پەكين سەرۆكى پێشووترى دەزگاى هەواڵگرى توركيا ئەو ديدارە بە مێژوويى وەسف دەكات، بە سەرەتايەكى باشى دەزانێت بۆ دەستێكردنەوەى هەماهەنگى نێوانيان، بەهۆى ئەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و سووريا بەهۆى هەڵگيرسانى شەڕى ناوخۆى سووريا لە ناوەڕاستى (٢٠١١) تێكچووە، ئەوەش زيانى گەورەى ئابوورى و مەعنەوى بەر هەردوولا كەوتووە.

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوەكرد، "ئەو پرۆسەيە لە چوارچێوەى دەوڵەتانى وەك رووسيا و ئێران بەرێوە دەچێت، ئەو بەرەوپێشچوونەى لەگەڵ هاكان فيدان دەستى پێكردووە، دەبێتە چالاكردنەوەى كەناڵە ديپلۆماسيى و سياسيەكانى نێوان هەردوو وڵات، سەرەتايەك دەبێت بۆ قۆناغى نوێ".

ئەو بەرپرسە هەواڵگرييە جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "فيدان و مەملوك لەو كۆبوونەوەيان لە بەغدا، باس لە پرسى پارتى كرێكاران و پەنابەرانى ئەو ناوچانەى سووريا دەكەن، كە پەيوەستە بە توركيا، بەتايبەت ئيديليب و دەرعا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دانانى نەخشەرێگەيەكى نوێ دەكەن بۆ قۆناغى داهاتوو."

سەبارەت بە هۆكارى ئەو كۆبوونەوەيە، ئەو بەرپرسە رايگەياند، "ئەو كۆبوونەوەيە پەيوەستە بەديدارى لووتكەى بەغدا و ئاساييبوونەوەى پەيوەندى توركيا و ئيمارات و سعوودييە".

راپۆرتەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئەوە دووەم ديدارى نێوان دەزگاى هەواڵگرى سووريا و توركيايە، لە مانگى كانوونى دووەمى (٢٠٢٠) سەرۆكى هەردوو دەزگا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە.

نوزەت چيچك سەرنووسەرى رۆژنامەى (ئينديپندنتى توركى) جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "سياسەتى ئاكپارتى بەرانبەر وڵاتانى ناوچەكە گۆڕاوە، بەتايبەت ميسڕ و سووريا و عێراق".

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "بەهۆى دۆخى ئەفغانستان و كشانەوەى ئەمريكا لەو وڵاتە، ناوچەكە تووشى دڵەڕاوكێ بووە، ئەو وڵاتانەش متمانەيان بە ئەمريكا نەماوە، لەوانەيە رۆژێك بێت پشتيان تێبكات".

پێشترين شا عەبدوڵاى دووەم ئاشكراى كرد بوو، نێوەندگيرى لە نێوان توركيا و  كردووە، ئەوەش بووە هۆكارى توانەوەى بەستەڵەكى نێوانيان.

پرسى پەنابەران پرسێكى ئاڵۆزى ناوخۆى توركيايە، بۆتە هۆى زيادبوونى جياكارى رەگەزى لە دژيان، بەهۆيەوە سوورييەكان لە دۆخێكى ناخۆش دەژين.

چاودێران پێيان وايە، پرسى پەنابەرانى سووريا لە چوارچێوەى هەڵبژاردنەكانى (٢٠٢٣) توركيايە، لە پێشتر كەمال كلچيدارئۆغلۆ سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى  ئۆپۆزسيۆن (جەهەپە) چەند جارێك بەڵێنى دابوو، كە كار بۆ گەڕانەوەى ئاوارەكانى سووريا بكات.

لە لايەكى تريشەوە ميراڵ ئەكشنار سەرۆكى  میرال ئەكشنار سەرۆكى پارتى چاكه‌ "ئیى پارتى İYİ Party ئامادەيى خۆى نيشاندا بوو، كە سەردانى ديمەشق بكات بۆ كۆبوونەوە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانى سووريا، لە پێناو چارەسەكردنى پرسى ئاوارەكانى ئەو وڵاتە لە توركيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین