سەرۆک بارزانى و باڵیۆزى بەریتانیا هەڵبژاردنەکانى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ مارک بریسۆنن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا، ئەمڕۆ لە دیدارێکدا، هەڵبژارنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەڵبژادنەکان تاوتوێکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە نۆى ئابى (2021)، بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانى، لەگەڵ باڵیۆزى بەریتانیا کۆبوویەوە، تێیدا باڵیۆزى بەریتانیا ڕاگەیاند، "هەوڵەکانی چاکسازی و کاراترکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، و بوونی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراقی بە ئیجابی وەسف کرد."

ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى ئاماژە بەوەشدەکات، "لەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی تازەی بریتانیا پێزانینی هەبوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا."

دەشڵێت،  سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی بەریتانیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین