دوو برا داواى (57) ملیار یۆرۆ لە تورکیا دەکەن
نوچەنێت:
ئەمرۆ شەممە (١٧)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردەوە، پارێزەرانى جيم و هاكان ئۆزان، لە دادگاى فەڕەنسا داوايەكى ياسايييان لەسەر سندوقى توركى بۆ دڵنياى (تى ئێم ئێس ئۆف) و كۆمپانياكانى مۆترولا و فۆدانفۆن وبلاكرۆك نزيكەى (٥٠) لايەنى ترى ئابوورى تورکى تۆماركرد.
سندوقى دڵنيایى توركيا لە (٢٠٠٣) رێكارى یاسایى لەدژى هەموو كۆمپانياكانى ئەو خێزانە گرتەبەر، بەتۆمەتى فێڵكردن لە رێگەى ئەو بانكەى خاوەندارييەتيان دەكرد.
سەبارەت بەو دۆسيەيە نە سندوقى دڵنيایى توركى، نە هەردوو گروپى دۆغان و سابانچى هيچ لێدوانێكيان لەسەر ئەو رێكارانەى ئێستا نەداوە، كە دەبوایە بەر لە (٢٠٢٢) رووبەڕووى دادگا بکرێنەوە.
هەردوو برا لە نەوەدەكانى سەدەى رابردوو و سەرەتاى دوو هەزارەکان خاوەنى كۆمپانيایەکى بازرگانى گەورەبوون، بەڵام جيم ئۆزان لە (٢٠٠٢)دا پارتى گەنجانى نەتەوەيى دامەزراند، لەگەڵ دامەزراندنى ئەو پارتە رووبەڕووى تۆمەتى دزى و گەندەڵى كرانەوە.
لاى خۆشيەوە جيم ئۆزان ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە، پێیوايە ئەو قوربانى چەوساندنەوەى سياسييە بەهۆى دژايەتى كردنى ئەردۆغان، ناچار لە(٢٠٠٩) توركياى جێهێشت چووە فەڕەنسا، كە پێشتر براكەى لەو وڵاتە نيشتەجێ بوو.
لە (٢٠١٣) دادگاى توركيا بە غياب حكومى (١٨) ساڵ و نیو زيندانى بەسەردا سەپاند، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەى دەوڵەتى توركيا بە بڕى (٣٩٠) مليۆن يۆرۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment