بايدن نەيارێكى ترامپ دەكاتە باڵيۆزى ئەمەریکا لە توركيا تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆكى ئەمريكا باڵيۆزى تازەى وڵاتەكەى بۆ توركيا دياريكرد، كە سيناتۆرێكى پێشووى كۆمارييەكانە و رەخنەى كارەكانى دۆناڵد ترامپ دەگرت.

ئەمرۆ چوارشەممە (١٤)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى(ئاڕتى) بڵاويكردەوە، كۆشكى سپى لەبەياننامەيەكدا جيف فليكى سيناتۆرى پێشووى كۆمارييەكانى وەك باڵيۆزى تازەى وڵاتەكەى لە توركيا دەستنيشان كرد.

لە بەشێكى ترى بەياننامەكە هاتووە، فليك جەختى لەسەر گرنگى ستراتيژى پەيوەندى نێوان واشنتن و ئەنقەرە كردۆتەوە، رايگەياندوە، "بۆ هەردوو وڵات چركەساتێكى گرنگە".

وەرگرتنى پۆستى باڵيۆزى لەلايەن جيف فليكەوە پێويستى بە ڕەزامەندى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكايە.

فليك پێشتر لە ريزى كۆمارييەكان بوو، رەخنەى لەكارەكانى دۆناڵ ترامپ دەگرت، كە لە پارتەكەى خۆى بوو، بەر لەهەڵبژاردنەكانى سەرۆكايەتى ساڵى رابردوو، پاڵپشتى خۆى بۆ جۆ بايدنى بەربژێرى ديموكراتەكان دەربڕى.

باڵيۆزى تازەى واشنتن لە ئەنقەرە، پێشتر ئەندامى كۆنگرێسى ئەمريكى بوو لە ساڵانى (٢٠٠٣ ــ ٢٠١٣)، هەروەها لە (٢٠١٣ ــ ٢٠١٩) لە ليژنەى كاروبارى دەرەوەى ئەندامى ئەنجوومەنى پيرانى ئەمريكا بووە لە ويلايەتى ئەريزۆنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین