بە هەزاران ئەندامى پارتى دادوگەشەپێدان چوونە ناو ئۆپۆزسيۆن تورکیە

نوچەنێت:

بەهۆى ناكۆكييەكانى ناو پارتى دادوگەشەپێدان، باڵێكى گەورەى ئەو پارتە جيادەبێتەوە دەچێتە پاڵ ئۆپۆزسيۆنى وڵاتەكەى، كە لە بيست ساڵى رابردوو بە گەورەترين جيابوونەوە دادەنرێت.

ئەمرۆ سێشەممە (١٣) تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردەوە، دوو هەزار و (٥٠٠) كەس لە ئاكپارتى جيابوونەوە، سەبارەت بەهۆكارى دەستلەكاركێشەوەشيان، پەيوەندى بە تۆمەتەكانى سيدات پەكەرى سەرۆكى مافياى توركيەوە هەيە، كە ئاراستەى بەرپرسانى ئێستاى حكومەتەكەى رەجەب تەيب ئەردۆغان كراوە. 

دوێنێ فاتيح جەنجيز  نوێنەرى شارى مووشى رۆژهەڵاتى توركيا لە پەرلەمانى توركيا جيابوونەوەى خۆى لە ئاكپارتى راگەياند و لەگەڵ دوو هەزار (٥٠٠) كەسى تر پەيوەندييان بە جەهەپەوە کرد، لە لێدوانێكیشدا بەڵێني ئەوەى دا تاكۆتايى لەگەڵ جەهەپە بەردەوام بێت.

لاى خۆشيەوە جەهەپە بە ئاهەنگێكى گەورە لە شارى مووش بە ئامادەبوونى ئۆگزكان ساليجى جێگرى سەرۆكى پارتى جەهەپە، پێشوازى لە ئەندامە جيابوونەوەكانى ئاكپارتى كرد. 

ئەو جيابوونەوەیە كاريگەرى لەسەر دەنگاكانى ئاكپارتى دەبێت، كەمال ئۆزكيراز سەرۆكى ناوەندى ئۆڕاسيا بۆ راپرسى، رايگەياند، "بەگوێرەى راپرسييەكانى ناوەندەكەى دەنگەكانى هاوپەيمانى گەل، كە لە ئاكپارتى بەسەرۆكايەتیى ئەردۆغان  و مەهەپە بەسەرۆكايەتى دەوڵەت باخچەلى پێكهاتووە، بەردەوام لە رێژەى دەنگەكانيان لە پاشەكشەدايە، بەپێچەوانەوە هاوپەيمانى ئومەت، كە ئۆپۆزيسيۆنە، پێكهاتووە لە مەهەپە بەسەرۆكايەتى كەمال كليچدار ئۆغلۆ  و پارتى باشە بەسەرۆكایەتى ميراڵ ئەكشنار، رێژەى دەنگەكانيان لەبەرزبوونەوەدايە."

پێشترين پارتى دادوگەشەپێدان چەندين كەسايەتى و سەرکردەى ديارى لێ جيابووتەوە، كە ديارترينيان، عەبدوڵا گول، ئەحمەد و داودئۆغلۆ و عەلى باباجان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین