پێشتر پارتى دادوگەشەپێدان چەكى دابەشكردووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (١١)ى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، سەليم تامورچى بەرپرسى پێشووى لقى ليژنەى گەنجانى ئاكپارتى ئيستەمبوڵ و جێگرى ئێستاى سەرۆكى پارتى (ئايندە) رايگەياند، "پێش روودانى كوودەتاكەى شەوى (١٥)ى تەمووزى (٢٠١٦) ئەردۆغان ئاگادارى دابەشكردنى چەك هەبوو بەسەر هاووڵاتيانى مەدەنى".
لەبەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "چ كەسێك دەتوانێت چەك لەناو ئۆتۆمبێلى لقى گەنجانى پارتى دادوگەشەپێدان لە ئيستەمبوڵ دانێت و بەسەر خەڵكى دابەش بكات، بەبێ ئاگادارى بەرپرسانى باڵاى وڵات؟".
هەروەها تامورچى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە،"بەڕات ئەلبەيراقى وەزيرى گەنجينە و دارايى پێشوو و زاواى ئەردۆغان، زیاتر لە سلێمان سۆيڵۆى وەزیرى ناوخۆى ئێستا تورکیا لەدابەشكردنى چەك بەسەر هاووڵاتياندا تێوەگلاوە".
سەبارەت بەو داوايەى ئەردۆغانيش لە هاووڵاتيان بۆ ئەوەى بڕژێنە سەر شەقامەكان لە شەوى كوودەتاكە، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەردۆغان بۆيە ئەو داوايەى لە هاووڵاتيیان كرد، چونكە دۆخەكە لەژێر دەسەڵاتى خۆى بوو، ئەوەش بۆ رێگريكردن بوو لەو ژمارە كەمەى سەربازان كە فەرمانيان پێكرابوو ملكەچى فەرمانى سەركردەكانيان بن لە پردى بۆسفۆڕ ".
پێشتر سيدات پەكەر لە زنجيرەك تويتدا ئاماژەى بەوە كرد، "بە ئۆتومبێلى جێگرى لقى گەنجانى ئيستەمبوڵ چەك گوازراوەتەوە، هەروەها بە ئۆتۆمێلى عوسمان تۆماكين لە ناوچەى باڵات هەر لە ئيستەمبوڵ چەك گوازراوەتەوە و دراوە بە خەڵکى مەدەنى".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment