توركيا: كەناڵى ئيستانبۆڵ كاريگەرى لەسەر رێككەوتنى مۆنترۆ نابێت
نوچەنێت:
ئەمرۆ پێنجشەممە يەكى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، لە كۆبوونەوەى دوێنێى نێوان سێرگى لاڤرۆڤ وەزيرى دەرەوەى رووسيا و مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى توركيا، لاڤرۆڤ بە رۆژنامەنووسانى راگەياندووە، "لە ميانەى گفتوگۆكامانمان هاوڕابووين كە دروستكردنى كەناڵى ئيستانبۆڵ بە هيچ جۆرێك نابێتە زيادبوونى هێزى دەرەكى لە دەرياى رەش."
لەبەرانبەر ئەو قسانەى سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى توركيا، جەختى لەسەر پابەندنەبوونى توركيا بەرێگەنەدان بەكەشتى جەنگى سەر بەهاوپەيمانى ناتۆ نەكردەوە، تەنيا گوتى، "كەناڵى ئيستانبۆڵ كاريگەرى راستەوخۆى لەسەر رێككەوتنى مۆنترۆ نابێت."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ ئاماژەى بەوە كرد، "رێكکەوتنى مۆنترۆ حكومى تايبەتى هەيە، باس لە چۆنيەتى پێداچوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى دەكات، بەهۆى دروستكردنى كەناڵى ئيستانبۆڵ، هيچ گۆڕانكارييەك بەسەر رێككەوتنى مۆنترۆ نايەت". روونيشیكردەوە، "رێڕەوى تازەى ئاوى دەكەوێتە ژێر ياساى توركيا".
رووسيا مەترسى ئەوەى هەيە دروستكردنى ئەو كەناڵە نوێيە ببێتە هەڵوەشاندنەوەى پابەندى توركيا بە رێككەوتنى مۆنترۆى ساڵى ١٩٣٦، كە تايبەتە بە رێكخستنى پەڕينەوە لە گەرووى بۆسفۆڕ و دەردەنديل.
پێشتريش ڤلاديمێر پوتينى سەرۆكى رووسيا، داواى لە رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆكى توركيا كرد بوو، پارێزگارى لە رێككەوتنى مۆنتيرۆ بكات.
بيرۆكەى دروستكردنى ئەو كەناڵە لە لايەن سەرۆك كۆمارى توركيا دەگەڕێتەوە بۆ (٢٠١١)، کە دواى (١٠) ساڵ دەستيكرد بە جێبەجێكردنى بيرۆكەكەى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment