داود ئۆغلۆ: ئەردۆغان ناتوانێت وەزيرى ناوخۆ لە پۆستەكەى دوورخاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆكى پارتى داهاتوو لە توركيا ئاشكراى دەكات، وەزيرى ناوخۆى توركيا تا ئێستا لە چەندين دۆسیەى ئابڕوچوون تێوەگلاوە، بەڵام سەرۆكى توركيا ناتوانێت دوورى بخاتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە (٢٩)ى حوزەيران ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆكى پارتى ئايندە (گەلەجەك)  رايگەياند"هەرچەندە سلێمان سۆيلۆى وەزيرى ناوخۆى توركيا لەچەندين ئابڕوچوون تێوەگلاوە، بەڵام رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا ناتوانێت لە پۆستەكەى دوورى بخاتەوە". 

سەبارەت بە هۆكارەكانيش ئۆغلۆ ئاماژەى بەوەكرد، "دەوڵەت باخچەلى سەرۆكى پارتى بزووتنەوەى نەتەوەيى و دۆغۆ پرينچيكى سەرۆكى پارتى نشتيمانى(ڤەتەن پارتيسى) فەرمانيان بە ئەردۆغان كردووە، وەزيرى ناوخۆ لە پۆستەكەى بهێڵێتەوە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى داود ئۆغلۆ لەبەرانبەر باخچەلى و پرينچيك، هۆشدارى دايە ئەردۆغان و گوتى، "ئەوان وڵات بەرەو عەقڵيەتى كودەتاى (٢٨)ى شوباتى (١٩٩٧) دەبن".

هەروەها سەرۆكى پارتى ئايندە (گەلەجەك) جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "ئەو سيستەمە سەرۆكايەتيەى ئەردۆغان پەيڕەوى دەكات، كە پێويستە جێگر لەگەڵ وەزيرەوە هەبێت، سەرۆك ناتوانێت ئەركى پێويست بداتە ئەو وەزيرە، چونكە جێگرەكانى وەزير وەك رێگەپێدراوى سەرۆك دژ بە وەزيرى ئێستا مامەڵە دەكەن، بەو هيوايەى وەزيرى داهاتووبن، زۆربەى وەزيرەكان سەرقاڵى خۆ دەرسختتن لە پێش جێگەرەكانيان، زۆرێك لە جێگرى وەزيرەكانیش هەوڵى بەدەستهێنانى پاڵپشتى دەدەن لە رێگەى گەياندنيان بە سەرۆك وەزيران".

لە كۆتايى قسەكانى داود ئۆغلۆ دەشڵێت، "باخچەلى و پرينچيك هەر ئەوانەبوون لە كودەتاى (٢٨)ى شوبات دژ بە باڵاپۆشى بوون، ئێستاش پاڵپشتى وەزيرى ناوخۆ دەكەن".

لەو دوايە سيدات پەكەر سەرۆكى مافياى توركيا چەندين تۆمەتى گەندەڵى و خراپەكارى ئاڕاستەى سلێمان سۆيلۆ  وەزیرى ناوخۆى تورکیا كرد، چاوەڕوان دەكرا لە پۆستەكەى دوور بخرێتەوە، بەڵام هيچ كاردانەيەكى ديار تا ئێستا بەرانبەرى نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین