مۆسكۆ هۆشدارى دەداتە توركيا لەسەر پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئۆكرانيا تورکیە

نوچەنێت:

مۆسكۆ داوا لە توركيا دەکات پاڵپشتييەكانى بۆ ئۆكرانيا راگرێت، هۆشدارى ئەوەشى پێدەدات سنوورێك بۆ هاوكارييەكانى نێوانيان دابنێنن.

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٢)ى حوزەيرانى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى "ئەحوالى" توركى بڵاويكردەوە، سێرگى لاڤرۆڤى وەزيرى دەورەوەى رووسيا لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ئاماژەم بە لێدوانەكانى وەزارەتى دەرەوى ئۆكرانيا كردوە سەبارەت بە پلانى هەماهەنگى نێوان هێزە دەريايەكانى ئۆكرانيا و توركيا، ئێمە هەڵوێستى خۆمان سەبارەت بە وەرگرتنى ئۆكرانيا لە هاوپەيمانى ناتۆ روونكردۆتەوە".

لاڤرۆڤ گوتيشى، "ئێمە لەگەڵ هاوڕێ توركەكانمان سەرقاڵى گفتوگۆين، لە داهاتووێكى نزيكدا پلان دادەنێنين بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەو بابەتە، دەوڵەتانى دیکەش لەو قسەیە باش تێدەگەن".

هەروەها وەزيرى دەرەوە رووسیا گووتیشى، "بڕيارە لە پەيوەنديەكانى داهاتوو لەگەڵ ئەنقەرە رووسيا گفتوگۆى پاشەكشەپێكردنى ئۆكرانيا بكات لە ناتۆ."

روونيشیكردەوە، "هەڵوێستى مۆسكۆ زۆر روونە بەرانبەر هەوڵەكانى چوونى ئۆكرانيا بۆ ناتۆ، دەوڵەتانى بەرپرسيش زۆر بەڕوونى لەوە تێدەگەن".

لە چەند رۆژى رابردوو وەزيرى دەرەوەى ئۆكرانيا رايگەياند، "وڵاتەكەى بۆ بەرگریكردن لەخۆى لەو ناوچانەى رووبەڕووى هێرشى رووسيا دەبێتەوە بە فرۆكەى بێفرۆكەوانى توركيا بەرگرى لەخۆى دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین