وەزيرى دەرەوەى ئۆكرانيا: بە فرۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا دژى رووسيا دەوەستينەوە تورکیە

نوچەنێت:

وەزيرى دەرەوەى ئۆكرانيا رايگەياند، "وڵاتەكەى بۆ بەرگریكردن لەخۆى لەو ناوچانەى رووبەڕووى هێرشى رووسيا دەبێتەوە، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەى لە توركياى كڕيوە بەكارى دەهێنێت".

ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، دوێنێ يەكشەممە (٢٠)ى حوزەيرانى (٢٠٢١)، ميترى كۆلبيا، وەزيرى دەورەى ئۆكرانيا لە كۆڕبەندى ئەنتاڵياى ديپلۆماسى رايگەياند، "فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جەنگى بۆ بەرەنگاربوونەوەى رووسيا زۆر پێويستە، هەروەها رووسيا بەر لەوەى پيلانى هێرشكردنى ياخود ويستى دروستكردنى ناكۆكى لە بازنەيەكى فراوان هەبێت، پێويستە دووجار بير بكاتەوە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەگەر رووسيا جەنگێكى فراوانى لەگەڵمان هەڵگيرساند، ياخود هێرشى كردينە سەر، ئەوكاتە لە هەموو ناوچەكانى ئۆكرانيا فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بەكار دەهێنين بۆ بەرگريكردن لە خۆمان".

لە چەند مانگى رابردوو ئۆكرانيا بۆ بەهێزكردنى هێزە چەكدارەكانى، فڕۆكەى پێشكەوتووى جۆرى (بەيرەقدارى تى بى ٢)ى لە توركيا كڕى.

ماوەى چەند ساڵێكە رووسيا و ئۆكرانيا لەسەر دوورگەى كريم ناكۆكن، بەهۆيەوە چەند جارێك رووبەڕووبوونەوەى سەربازييان لە نێوان روويداوە، سەبارەت بە فرۆشتنى چەكى توركيا بە ئۆكرانيا لە مانگى نيسانى ئەمساڵ لاڤرۆڤ وەزيرى دەرەوەى رووسيا هۆشدارى دايە توركيا لە فرۆشتنى چەكى توركى بە ئۆكرانيا. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین