میلیشیاكانى شیعه جارێكى تر هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن" حكومه‌تى عێراق راستگۆ نییه"
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ى ئایار ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جارێكى تر میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵكشانى گرژییه‌كان ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوى "ده‌سته‌ى هاوئاهه‌نگى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له عێراق" بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ر یه‌كه له میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى و سه‌ید شوهه‌دا و نوجه‌با له خۆ ده‌گرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشى زیاتر ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه بیانییه‌كان. ده‌شڵێن چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌مریكى دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق ماونه‌ته‌وه، بۆیه له كاتێكدا كه حكومه‌تى عێراق له لێدوانى ئه‌وان بێده‌نگ ده‌بێت ئه‌وا به تێڕوانینى ئه‌وان حكومه‌تى "عێراق " راستگۆ نییه له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا.
له پێنجى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 په‌رله‌مانى عێراق له‌ژێر فشارى لایه‌نه شیعه‌كان و ئێران بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له عێراق ده‌ركردووه، به‌ڵام هه‌رچه‌نده هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌مبووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازیان له عێراق ماوه.
گرووپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران، به سه‌رچاوه‌ى نائارامى و ناسه‌قامگیرى عێراق داده‌نرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment